هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-16:00:00 - کۆدی بابەت: 4978
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان
زیانەکانی جگەرەکێشان

هەندێک زانیاری بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان

هەست کردن بە زیانەکانی و بزانی هەرچی زانستی دونیا هەیە بە کۆن و تازە و ئەرز و ئاسمان هیچ سوودێک نەدۆزراوەتەوە لە جگەرە کێشان جگە لە زەرەر و زیانێکی بێ ئەندازە کە هەیەتی بە بەڵگەی چوار ئایەتی قورئان و چەند حەدیث حەرامە و نابێت بکێشرێت، تەنها بوونی ئیرادە وادەکات بڕیار بدەیت و چیتر نەیکێشیت و چەندان شتی وا هەیە کەوا نیکۆتین کەم دەکاتەوە یەکێک لەوانە کاڵەکی گەشتوو دوو لەتی بکە و تۆوەکەی فڕێ بدە و (٤٠٠)گرام هەنگوینی تێبکە و لەناو فڕن دابنێت کە لە پلەی گەرمی (١٥٠پلەی سیلیزی) بێت بۆ ماوەی (٢٠) خولەک پاشان ساردی بکەرەوە و لەناو سەلاجەدا دای بنێت ئێوارە و بەیانی پڕی کەوچکێک لەو هەنگوینە بخوات تا یەک هەفتە.

(١٠)گرام ڕیشەی زرشک لە (٧) پەرداخ ئاودا تا نیو کاتژمێر بکوڵێنە دوای ساردبوونەوەی لە شوشەی بکە و سێ ژەمە فنجانێکی لێ بخۆرەوە، دوای ئەوە هەرکاتێک حەزت چووە جگەرە کێشان پارچەیەک لە ڕەگی مێکوک لەناو دەمتدا ڕابگرە و بیمژە، وە ڕۆژانە دوو پەرداخ ئاوی لیمۆی تەڕ بخۆرەوە.


سەرچاوەکان



418 بینین