واتای زاراوەی بزاوتی وەچەکان و نێو وەچەیی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-01:10:00 - کۆدی بابەت: 4989
واتای زاراوەی بزاوتی وەچەکان و نێو وەچەیی
زاراوە هەمەڕەنگەکان

زاراوەی بزاوتی وەچەکان

جۆرێک بزاوتی کۆمەڵایەتییە لە چینێکەوە بۆ چینێکی تر بۆ نموونە کاتێ کچی شۆفێری تاکسییەک خوێندنی باڵآ تەواو دەکات و دەبێتە پزیشکێکی سەرکەوتوو، لە چینێکەوە بۆ چینێکی تر ڕۆشتووە و جووڵەی لە نێوان چینەکاندا ئەنجام داوە، هەرچەندە ئەم بزاوتە دەتوانێ دابەزینیش بێ، وەکو ئەوەی کە منداڵی پزیشکێک بووبێتە شۆفێری تاکسی ئەمەش هەر بزاوتی نێوان چینەکانە.

بزاوتی نێو وەچەیی

بریتییە لەو ئاڵوگۆڕەی کە لە پێگەی کۆمەڵایەتی تاک یان گروپێکی یەک وەچەدا ئەنجام دەدرێ، بۆ نموونە بنەماڵەیەکی مامناوەندی کە پێنج منداڵیان هەیە لە بەرچاو بگرین، چوار کەس لەو منداڵانە پاش کۆتایی هاتنی بەشی ناوەندی دەچنە ناو بازاڕی کار و خەریکی کارێکی ناوەندی بەرەو خوار دەبن، بەڵام منداڵی پێنجەم لە هەمان کاتتدا کە خەریکی کارێکی کاتی دەبێ، دەڕواتە ناو زانکۆ و درێژە بە خوێندنی باڵا دەدا، ئەم کەسە پاش کۆتایی هێنانی بە خوێندن، لە باری کارییەوە سەرکەوتنی بەچاو بەدەست دێنێ و لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزتردا جێی خۆی دەکاتەوە، کەچی براکانی لە هەمان پێگەی کۆمەڵایەتی پێشوودا دەمێنەوە، ئەم کەسە توانیویەتی دەست بدا لە بزاوتێکی نێو وەچەیی.


سەرچاوەکان



250 بینین