ناوهڕۆك
بەکارهێنانی کەرەستە جوانکاریەکان
بەکارهێنانی کەرەستە جوانکاریەکان ئەگەر جار جار بێت کێشەی نییە و بەڵام ئەگەر هەموو ڕۆژێک بێت ئاوا بەڵا دەهێنێت بەسەر تەندروستیماندا و زیانی زۆرە.
خانمان حەزدەکەن هەمیشە لە چوونە دەرەوەکانیاندا بەتایبەت بۆ میوانی و ئاهەنگەکان جوان دەربکەون، ئەساس کردن و چاو ڕەشکردن و سووراو کردن و هتد... ئەمانە مەیکئەپی خانمانن و شتێکی جوانە بەڵام نازانین ئاخۆ ئەمانە چی بەسەر تەندروستیدا دەهێنن.
١- خراپبوونی پێست
زۆرینەی کرێم و پاودەرەکان پێست جوان دەکەن بەڵام نازانین چ کاریگەریەکی لاوەکی هەیە و دواتر پێستەکە ناشرین دەکات، بەتایبەت ئەوانەی کە تا ماوەیەکی زۆر بە دەمووچاویانەوە دەمێنێتەوە، وەک دەزانین کە هەمووی ماددەی کیمیاییە و بۆ چەند کاتژمێرێک جوانی پێویست ناکات زیان بە پێستتان بگەیەنن.
٢- چرچبوونی پێست
٣- زیپکە
باشترین شت بۆ پێدانی خۆراک بە زیپکەکانی ڕوخسارتان کەرەستە جوانکاریەکانە زیپکەکان زیاد دەکەن و جێگاکەی بە پێستەکەوە دەمێنێتەوە.
٤- لاوازبوونی نینۆکەکان
کورتکردنەوەی نینۆک کۆن بووە و ئێستا مۆدی درێژ کردنەوە و بۆیە کردنیەتی بەڵام ئەم بۆیەیە زیانێکی زۆر دەگەیەنێت ئەگەر ماەیەکی زۆر پێوەی بێت و نینۆکەکە بێ ڕەنگ دەکات و زوو دەشکێت و دەوری نینۆک وشک دەبێتەوە.
٥- زیان بە لێوەکان
کاتێک سووراو دەدەن لە لێوتان بەردەوام لێوتان وشک دەبێتەوە و چەوری و ڕەونەقی نامێنێت لێوەکە کە ئەگەر ئەمە زۆر دووبارە ببێتەوە لێوەکە زۆر وشک دەبێتەوە و قڵیش دەبات و پێستەکەی لێ دەبێتەوە و دواتر دەست دەکەن بە لێکردنەوە و خواردنی پێستی لێوەکە کە ئەمە زیان دەگەیەنێت بە مێشک و تەنانەت دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و لاوازی ماسولکەکان.
٦- هەڵوەرینی قژ
چ کچ چ کوڕ حەزیان لە قژی پڕە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پڕکردنی قژیان بەڵام بەکارهێنانی جۆرەها کرێم و بۆیە و ڕەنگ بۆ قژ دەبێتە هۆی ئەوەی کە قژەکە بێهێز ببێت و هەڵوەرێت.
٧- هەوکردنی چاو
چاو هەستیارترین بەشە بۆ ماددە جوانکاریەکان، ڕاستە کە ماسکارا برژانگەکان پڕ و درێژ و جوان دەردەخات بەڵام زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی برژانگەکان هەروەها زۆر بەکارهێنانی ڕیمێڵ (ئایلاینەر) و قەڵەمی چاو دەبێتە هۆی خوران و سوتانەوە و سووربونەوە و وشکبوونەوە یان هاتنە خوارەوەی ئاوی چاو هەستیاری و هەوکردن.
٨- نەمانی ڕەونەقی پێست و ڕەنگ پەڕیووی پێست
بەکارهێنانی زۆری ئەساس و سەر ڕوومەت دەبێت هۆی ڕەنگ پەڕیووی پێست و ڕەنگی پێستی سروشتیتان لە دەست دەدەن.
٩- کێشەکانی پێست
بەردەوام جۆرەها کرێم و پاودەر بەکاربهێنیت چەندەها ماددەی تێدایە کە دیوارەکانی پارێزەری پێست ٪١٠ کەم دەکەنەوە، کەواتە ئەگەر هەستتان بە خورانی پێست و هەوکردن و سووربوونەوە و زیپکە کرد ئەوە هۆکارەکەیەتی.
١٠- هەستیاری پێست
زۆر بەکارهێنانی ماددە جوانکاریەکان لەگەڵ خۆردا کارلێک دەکەن و پێست هەستیار دەکەن و دەبێتە هۆی ڕەشبوونەوە و پەڵەی پێست.
١١- سەر ئێشە
دەرکەوتووە ماددە کیمیایەکان هەموویان کێشەن بۆ دروستکردنی سەرئێشە و بەتایبەت کاتێک بڕێکی زۆر لەو ماددانە بە دەمووچاوتەوەیە دەبێتە هۆی شەقیقە، سەرئێشە، هەروەها دڵتێکچوون و ڕشانەوە و ماندوویەتی.
١٢- خەمۆکی
بەڕاست بیرتان دەکردەوە کە ماددە جوانکاریەکان تا ئەم سنوورە مەترسیدار بن؟، زۆرێک لەوانە چەند ماددەیەکی تێدایە کە مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکەن.
١٣- ڕەشی ژێر چاو
کاریگەری کەرەستە جوانکاریەکان لەسەر چاو زووتر دەردەکەون، هیچ کەسێک حەز بەوە ناکات ژێر چاوی ڕەشبێت، زۆر بەکارهێنانی ماددەکان لە دەروپشتی چاو دەبێتە هۆی ڕەشی ژێر چاو.
١٤- کێشەی هەناسەدان
کێشەی هەناسەدان دروست دەکەن و بەتایبەت ڕەبۆ و کاریگەرییان هەیە لەسەر سییەکان.
١٥- شێرپەنجە
هەر بەهۆی ماددە کیمیایەکانی ناویەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەکانی وەک، مەمک و پێست و خوێن زیاد دەکەن.