زانیاری دەربارەی ترێ ڕەشەی کێوی
لە تیرەی ئنگورفرنگیە لقەکانی ڕەش و گەڵاکانی ڕەش و ڕاستە وە گەڵاکانی سێ گوشەیە وە سێ گەڵای هێلکەی بەیەکەوە نووساون هەر گەڵایە و لقێکی هەیە گەڵەکەی ڕەنگی زەردی کاڵە هەر ئەو گەڵانە دەبنە میوەی خڕ و وورد و ڕەش و میوەیەکی ئاساییە، بەڵام تا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە و لەبەر میوەکەی زۆر کەس لە باخدا دەیچێنێت کە هەر لە سەدەی ١٦وە ناسراوە و زانراوە کە دەرمانە، گەڵاکانی ئاسایی و وشک دەکرێن یان لە دەزگادا لە پلەی (٤٥) سیلیزیدا وشک دەکرێت، شەربەت و مرەبا لە میوەکەی دروست دەکرێت.
سوودەکانی ترێ ڕەشەی کێوی
- بۆ نەخۆشی میزەڕۆ وەک سوتانەوە و ئازاری میزڵدان.
- بۆ ڕۆماتیزم و پاککردنەوەی خوێن.
- بەرگری بۆ میکرۆب و هەوکردن زیاد دەکات و بۆ نقرس بەسوودە.
- بۆ بەردی گورچیلە بەسوودە و پەستانی خوێن دادە بەزێنێت.
- بۆ تەمەڵی جەرگ باشە و بۆ زەردووی باشە و بۆ نەخۆشی پێست بەکاردێت.
- ئاوی میوەکەی بۆ لەوزەتێن و گەروو غەرغەرەی پێ دەکرێت.
- گەڵاکەی دەم دەکرێت بەپێی تەمەن و توانای ئەوکەسەی کە لە (٥-١٠)گرام گەڵای وشک بۆ لیترێک ئاو، ڕۆژی دەتوانیت نیو لیتر بخۆیتەوە هەر جارەی نیو پەرداخ واتە ڕۆژی (٤) جار، مرەبا و شەربەتی میوەکەی هەمان سوودی دەبێت بۆ هەندێک نەخۆشی بۆ کەسانێک کە گەدەی حەساسیان هەیە باش نیە و بۆ ئەوانەی دووچاری (Albumin)بوون باش نییە.
سەرچاوەکان
326 بینین