شیکاری زاراوەی بەدەروونی کردن
لە کۆمەڵناسیدا ئەم زاراوەیە بەرامبەرە لەگەڵ بە کۆمەڵایەتی کردن. پڕۆسەی بە کۆمەڵایەتی کردن و بە دەروونی کردن و باوەڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە کاتی لە دایک بوونەوە دەست پێ دەکەن و تا کۆتایی تەمەن، درێژەیان هەیە، ئەم زاراوەیە باس لە پڕۆسەیەک دەکات کە منداڵ لەم ڕێگەوە ورە و توانەکانی خۆی دەگەشێنێتەوە و پەرەیان پێ دەدات و کەسایەتی تاکە کەسی خۆی بە دەست دێنێ، بە هۆی ئەم پڕۆسەوە، مرۆڤ دەست و بەها و باوەڕ و زمانێک کە بۆ پەیوەندی کردن بە خەڵکەوە پێوستی پێیە، فێری دەبێ و لە ناخی خۆیدا سەقامگیری دەکات، هەروەها بە کۆمەڵایەتی کردن و دەروونی کردنی دەستوور و باوەڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕۆسەیەکە کە کلتوور لە بەرەیەکەوە بۆ بەرەیەکی تر ڕادەگوازێتەوە.
سەرچاوەکان
212 بینین