مەنگۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-06-09:08:00 - کۆدی بابەت: 5197
مەنگۆ
میوە و سەوزە

زانیاری دەربارەی مەنگۆ

درەختێکی جوانە تا (١٠)مەتر بەرز دەبێت، شوێنی سەرەتای هیندستان و مالیزیا و بۆرما بووە ئێستا لە هەموو شوێنە گەرمەکان دەچێنرێت (٤٠٠٠)ساڵ پێش ئێستا ناسراوە، گەڵاکان شێوە نیزەین و گوڵی هێشوویە ڕەنگیان زەرد یان سوورە، میوەکەی شێوە هێلکەییە و تامی شیرینە و دەنکی گەورەن، لەسەرەتای مانگی ٥ و کۆتای مانگی ٩ میوە دەدات، لە هەنار گەورەترە و ئێستا لە میسڕەوە بۆ عێراق دێت وە خەڵکی زۆر پێی ئاشنا نەبوون، ئەو مادانەی تێدایە (ئەسید - بنزوییک - ستریک - پیوری یولودای - تانن) دەنکەکانی چەوریان زۆرە و نیشاستە و ئەسید کالیکیان تێدایە، لەهەر (١٠٠)گرام مەنگۆی پاککراودا ئەو مادەنای تێدا هەیە.

سوودەکانی مەنگۆ

  • بەهێزکەری گشتی لاشەیە و بۆ توانای جنسی باشە و ڕەنگی ڕوخسار جوان دەکات و ناودەم بۆن خۆش دەکات و بۆ قەبزی باشە و میز هێنەرە.
  • دەزگای هەرس پاک دەکاتەوە و دژە میکرۆبی دەکات.
  • گەرمی لاشە و تا دادەبەزێنێت و بۆنی ئارەقە ناهێڵێت و خوێن پاک دەکاتەوە.
  • چارەسەری ڕەوانی دەکات بۆ مایەسیری بەسوودە.
  • بۆ ژانەسەر و کۆکە و هەناسە سواری بەکاردێت و تینوێتی دەشکێنێت.
  • کەسانی مەزاج گەرم لەگەڵ سکنجبین بیخۆن بەسوود دەبێت بۆیان.
  • گوڵی مەنگۆ مەزاجی سارد و وشکە و چارەسەری ڕەوانی دەکات.
  • بۆ ئەوانەی زوو مەنیان دێتە خوارەوە خونچە گوڵی مەنگۆ (٣)گرام و شەکر (١٠)گرام بەیەکەوە بخوات ڕۆژی دوو جار.
  • بۆ هەموو هەڵوەرینێک ئاوی گەڵای ناسکی سەری پێ چەور دەکرێت، هەر بەو ئاوە غەرغەرەی دەکرێت بۆ بەهێز کردنی پوک و ددان.

تێبینی: هەرس کردنی کەمێک قورسە ئەوانەی گەدەیان سستە با زەنجەفیلی لەگەڵ بخۆن.


سەرچاوەکان



301 بینین