ناوهڕۆك
تانكی هێرشبەر
هێرشبەری جەنگی یاخود (main battle tank) كە بە كورتكراوەی (MBT)ـیش دەناسرێ، جۆرێكە لە جۆرەكانی تانك كە بەرپرسە لە تەقاندنی تۆپ و هێرش لە جەنگدا ئەمەش لە سووپاكانی سەردەمدا هەیە، چونكە پلەبەندی تانكەكان بەپێی كارەكەیان دەكرێت، ئەمەش بۆ ڕێگرییە لەوەی پلەبەندی بەپێی كێش بكرێت كە تانكەكان دابەش دەكات بۆ:
- تانكی سووك
- تانكی ناوەندی
- تانكی قورس
- تانكی زەبەلاح
لەدوای جەنگی ساردەوە تانكەكان پێشكەوتن و بۆ یەكەمین جار لە تانكی تی-64ـی یەكێتی سۆڤیەت پلێتی سیرامیك بەكارهێنرا بۆ ڕووپۆشكردنی تانكەكان، ئەوەش چونكە چڕییەكەی كەمە و توانایەكی زۆری هەیە بۆ بەرگەگرتن.
لە ئێستادا تانكە هێرشبەرەكان بەشێكی سەرەكی سووپاكانی جیهانن، ئەستەمیشە تانكەكان بە تەنیا كاربكەن و هێرش ببەن، هەمیشە دەبێت هێزێكی زەمینیان لەگەڵ بێت كە پیادە ڕێ بكەن، كە ئەو هێزەش هێزی پیادەی سووپایە، هەروەها دەكرێت ئەو هێزە پیادەیە لەناو زرێپۆشی تایبەت یان ئۆتۆمبێلی تایبەتی سووپا بن و بەپێ بەڕێگادا نەڕۆن.
هەندێكجاریش جیا لە هێزی پیادە هەریەك لە هێزی ئاسمانی و فڕۆكە جەنگییە هێرشبەرەكان و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئاگاداری تانكەكانن و ناهێڵن زیانیان بەربكەوێت.