قەیران و هەڵاوسانی ئابووری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-07-02:32:00 - کۆدی بابەت: 5202
قەیران و هەڵاوسانی ئابووری
ئابووری

زانستی ئابووری

زانستی ئابووری بە یەکێک لە دیارترین زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لەو سامانەی مرۆڤ لە ژیانیدا پێی دەگات، ئەم زانستە گرنگی بە دیاریکردنی سەرچاوەی ئەو سامانە دەدات، هەروەها ئەو ڕێگایانەش کە کاریگەریان لەسەر دابەشبوونی سامان هەیە لە نێوان تاکە جیاوازەکانی کۆمەڵگا مرۆڤایەتییەکانەوە، لەگەڵ ئەمەشدا چاوی لە ڕێگاکانی بە خەرجدانی ئەم سامانەیە بەپێی ئەو هەڵسوکەوتە بەکاربەریەی کە تاکەکە هەیەتی، زانستی ئابووریناسیی گشتی لەگەڵ کۆمەڵێک زانستی دیکەدا بەیەکدا چووە، وەک: زانستی ژمێریاری، زانستی بازاڕسازی، زانستی بازرگانی، کارگێڕی کار، هەروەها چەندین کێشەی ئابووری هەن کە لەوانەیە کاریگەریان لەسەر ئەو پێکهاتانە هەبێت کە سیستەمی ئابووری لێیان پێک دێت، لە دیارترین ئەو کێشآنە بریتین لە کێشەی هەڵاوسان و کێشەی قەیران.

جیاوازیی نێوان قەیران و هەڵاوسان

هەڵاوسان بە پێوەرێکی ڕێژەیی دادەنرێت کە بەکاردێت بۆ دەربڕینی ڕێژەی نرخەکانی کاڵایەک یان خزمەتگوزارییەک لە ماوەیەکی دیاریکراودا بە بەراورد بە ئاستی ئابووری لەو ماوەیەدا، لە هەڵاوساندا نرخەکانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەپێی کات بەرز دەبنەوە و بەهۆی ئەمەش دراو توانای کڕین لەدەست دەدات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دراوەکە توانای کەمترە بەوەی کە بتوانێت هەمان بڕ لە کاڵا و خزمەتگوزاری بکڕێت بە تێپەڕبوونی کات، هەروەها ڕێژەی هەڵاوسان بە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکان دادەنرێت کە ڕێژەی هێزی کڕینی دراوەکان دیاری دەکات بە بەراورد بە نرخی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکان لە دەوڵەتەکەدا.

قەیران مانای دروستبوونی چوونەوەیەکێکی ئابووری توند دەدات لە زۆربەی چالاکییە ئابورییە سەرەکییەکاندا لە دەوڵەتێکدا، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی داهاتی ساڵانەی ناوخۆیی لەو دەوڵەتەدا بە ڕێژەی جیاواز، لە ڕووی کاتیشەوە، دیاردەی قەیران بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت کە لە 3 ساڵ کەمتر نییە، لەوانەیە بۆ ماوەی زیاتریش درێژ بێتەوە وەک ئەوەی لە قەیرانە گەورەکە ڕوویدا، قەیران تیایدا بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو، زۆر کات کاریگەریی دیاردەی قەیران لانی کەم بە ڕێژەی 10% کاریگەری دەکاتە سەر ئابووری وڵات.

کاریگەرییەکانی هەڵاوسان و قەیران

دیارترین کاریگەرییەکانی دیاردەی قەیران بریتییە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، کەمبوونەوەی بەرهەم لە بازاڕەکاندا، مایەپووچ بوونی هەندێک کۆمپانیا، نزمبوونەوەی وەبەرهێنان بەهۆی کەمبوونەوەی متمانە، بەڵام لە دیاردەی هەڵاوساندا ئەوا کاریگەریی ڕآستەوخۆ خۆی لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکاندا دەبینێتەوە، ئەمەش واتا کەمبوونەوەی توانای تاکەکان بۆ بەکاربردن، پاشان دروستبوونی جۆرێک لە گرانی.


سەرچاوەکان



2003 بینین