زیانەکانی نوستن لەسەر زەوی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-08-15:37:00 - کۆدی بابەت: 5219
زیانەکانی نوستن لەسەر زەوی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

بۆچی پێویستمان بە نوستنە؟

ئەگەر مرۆڤ پاش ماوەیەکی کەمی نوستن هەستی بە شڵەژان کرد ئەوە جێی سەرسوڕمان نییە کە نوستنەکە کاریگەری گەورەی هەبێ بەسەر ئەرکەکانی مێشکەوە، کە بە زیندەکردارێک دادەنرێت بۆ نەرمی و ئاسوودەیی مێشک و تەنانەت لەسەر توانای مێشکیش بۆ هەڵکردن لەگەڵ زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەگەر مرۆڤ بۆ ماوەیەکی کەم بخەوێت، ئەمە ڕەنگە کاربکاتە سەر چارەسەری کەسەکە بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژەکە بەسەری هاتووە و لە داهاتوودا کێشەیەکی گەورەتری هەبێت لە بیرکەوتنەوەیاندا، هەروەها لێکۆڵەران پێیان وایە کە خەو هاندەرە بۆ لابردن و لەناوبردنی پاشماوەکانی ناو خانەکانی مێشک، کە ئەمەش بە بڕێکی کەمتر ڕوودەدات کاتێک مێشک بەخەبەردێتەوە، نوستن کردەیەکی زیندەیی گرنگە بۆ هەموو بەشەکانی تری جەستەش، کاتێکیش خەڵکی بە بڕی پێویست ناخەون مەترسییەکان بۆ سەر تەندروستییان زیاد دەکات و نیشانەکانی نەخۆشییەکانی خەمۆکی و نۆرەدڵێ و بەرزە پەستانی خوێن و لاسەرئێشە(شەقیقە) دەست دەکەن بە دەرکەوتن.

زیانەکانی نوستن لەسەر زەوی 

زۆرکەس پێیان خۆشترە کە لەسەر جێیەکی نوستنی ئاسوودە و سەرینێکی بەرز و لەژێر پێخەفێكی فراواندا بخەون، بەڵام هەندێکی تر هەن کە حەزدەکەن لەسەر زەوییەکە بخەون، وێڕای ئەوەی هەندێک کەس هەست بە باشبوون دەکەن پاش نوستن لەسەر زەوییەکە بەڵام ڕەنگە چەند زەرەر و  زیانێکی هەبێت، لەوانەش:

زیادکردنی ئازاری پشت

تێڕوانینەکان دەربارەی پەیوەندی نوستن لەسەر زەوی و ئازاری پشت ئاڵۆزن، چونکە هەندێک دەڵێن کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازارەکان، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن کاریگەری پێچەوانەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووی ڕەق قورسی پارێزگاریکردن لە چەماوەی ئاسایی بڕ بڕەی پشت زیاد دەکات. 

دەبێتە هۆی هەستیاری

چونکە زەوییەکە زۆر جار بڕێکی زۆری تۆز و پیسی لە خۆدەگرێت بە بەراورد بە ڕووەکانی تری ناو ماڵەکە، ئەوەش ئەگەری ڕوودانی هەیە بەتایبەت ئەگەر فەرشێک زەوییەکەی داپۆشیبێت کە هاوکارە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاری وەکو، تۆز و مێشولەی تۆز، ئەگەر کەسەکە بەدەست هەستیاری ئەم ماددانەوە بناڵێنێت ئەوە ڕەنگە نوستن لەسەر زەوییەکە ببێتە هۆی پژمین، لوت بەربوون، گیان خوران، سووربوونەوەی چاوەکان، کۆکە، فیکەکردن، هەروەها کێشەی هەناسەدان و زیادبوونی تووشبوون بە سەرما، بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا، زۆر جار زەوییەکە ساردترە لە بەشەکانی تری ژوورەکە بۆیە ڕەنگە مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی و چێژبینینی زیاتر بکات لەکاتی نوستن لەسەر زەوییەکە لە مانگەکانی وەرزی هاویندا، بەڵام لە وەرزی زستاندا ڕەنگە زەوییە ساردەکە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەش بە خێرایی، کە ئەمەش وادەکات کەسەکە لە حاڵەتی ئاسایی زیاتر هەست بە سەرما بکات. 

چەند ئامۆژگارییەک بۆ نوستنی تەندروست

پاش باسکردنی زیانەکانی نوستن لەسەر زەوی وا باشە کۆمەڵێک هۆشداری بدرێت بۆ چۆنییەتی خەوی تەندروست بۆ یارمەتی مرۆڤ لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەی بەشێوەیەکی باشتر، لەو ئامۆژگارییانەش:
- پابەندی بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بە شێوەیەکی ڕێکخراو. 
- کڕینی جێگەی نوستن و سەرینی نوێ لە ئەگەری ئەوەی ئەوانەی خۆی کۆن و بێکەڵک بووبن. 
- کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول لەکاتی شەودا. 
- ڕێکخستنەوەی کاتی نوستن.
- ڕێکخستنی ژووری نوستن بە شێوەیەک ئاسوودەبێت و حەزی لێبێت. 
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمی چەور بەر لە نوستن.


سەرچاوەکان



446 بینین