زاراوەی پێوانە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-08-09:47:00 - کۆدی بابەت: 5233
زاراوەی پێوانە
زاراوە هەمەڕەنگەکان

شیکاری زاراوەی پێوانە

لە کۆمەڵناسیدا ئەم زاراوەیە سەبارەت بە پرۆسەیەک بە کار دێت کە تێیدا بایەخی بگۆڕێک لە نێو چەمکێکی ئاشکرادا، دیاری دەکرێ، پێواندنی هەندێ بگۆڕ، وەکو زۆر یان کەم بوونی داهات لە کاتی دانی باجدا کارێکی ئاسانە، بەڵام پێوانی زۆربەی بگۆڕەکان لە کۆمەڵناسیدا کارێکی قورسن، بۆ نموونە چۆن دەتوانین چینی کۆمەڵایەتی کەسێک دیاری بکەین، ڕەنگە بتانەوێ بە گوێ دان بە شێوازی قسەکردنی ئەو کەسە، یان دۆزینەوەی شوێن  و گەڕەکی ژیانی، یان سەرنج دان بە شێوازی جل و بەرگ لەبەرکردنی، چینی کۆمەڵایەتی کەسێک دیاری بکەن، هەروەها ڕەنگە بە گوێرەی داهات، کار یان پلەی خوێندنی ئەو کەسە ڕای خۆتان بڵێن.

کۆمەڵناسان بە چاکی دەزانن کە دەکرێ هەموو بگۆڕەکان لە زیاتر لە یەک ڕێگاوە تاقی بکرێنەوە، ڕەنگە داهاتی زۆر ببێتە هۆی ئەوەی کە کەسێک لە چینی سەروود دابنرێ، بەڵام گەر ئەم داهاتە لە ڕێی فرۆشرنی ئۆتۆمبێلەوە دەست کەوتبێت، (واتە کارێک کە زۆربەی خەڵک تایبەت بە چینی ناوەندی یاخود تەنانەت بە کاری چینی کرێکاری دەزانن) دیسان دەکرێ بە ئەندامێکی چینی سەروو ئەژمار بکرێ؟ یاخود گەر کەسێک پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی ناوەندی واز لە خوێن بێنی، دەکرێ بڵێن ئەو کەسە لە چینی خوارویی کۆمەڵگایە؟ بۆ چآرەسەرکردنی کێشەیەکی لەم شێوەیە، کۆمەڵناسان بە شێوازێکی شیاو، هەرسێ بگۆڕی داهات، خوێندن و کار بۆ پیشان دانی چینی کۆمەڵایەتی تاکەکان، کە پاگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی پێ دەڵێن لە بەرچآو دەگرن و لە توێژینەوەکانی خۆیاندا چێژی لێ وەردەگرن.

هەروەها کۆمەڵناسان لەگەڵ کێشەی پێوەرێک بۆ پێوانی هەزاران بگرە ملیۆنەها کەسێک ڕووبەڕوون کە چینی کۆمەڵایەتی خۆیان بە گوێرەی یەکێک لەو بگۆڕانە (ئاستی خوێندن، کار، داهات) دەپێون. پێوان، هەموو  خۆڕایانەیە، چونکە بەشیک لە بایەخی هەر بگۆڕێک بەستراوە بە پێناسەیەک کە لەو بگۆڕە دەدرێتە دەست (پێناسەیەک کە بە پێی ئەوە کۆمەڵناس دەتوانێ گەڵاڵەی پرسیارنامەیەک بۆ نموونەی کۆمەڵەی ئاماری خۆی دابڕێژێ). 


سەرچاوەکان



582 بینین