شیکاری زاراوەی تاک
تاک وەکو ناو هاوتایەکە بۆ (کەس) یا بوونەوەری مرۆیی و بە شێوەی ئاوەڵناو واتە (تاکی) بریتییە لەوەی کە بابەتی باس لێکراو یەکەیەکی جیاواز و زەقە، وەکو بوونەوەرێکی مرۆیی تاک. لە نووسراوەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا وشەی تاک واتا سەرەتاییەکەی خۆی لە دەست داوە و ئەمڕۆ واتای (کەس)ـی لێ هەڵدەگیرێ، هەر بەو جۆرەی کە (ل. فۆن و لیس و هــ. بێکر) دەڵێن ئێمە نامانەوێ بڵێن مرۆڤ یەکەیەکی دابەش نەکراوە بەڵکو ئێمە دەڵێین کە مرۆڤ بوونەوەرێکی تاقانە و یەکتایە.
لادانێکی بچووک لە سوود وەرگرتن لەم زاراوەیە لە نووسراوەکانی ڕابێرت پارک و بورگێس لە کتێبی دەستپێکێک بەسەر زانستی کۆمەڵناسیدا، بەدێ دەکرێ ئەوان دەڵێن (کەس تاکێکە کە خاوەنی پێگە بێ، وەکو تاک دێینە ناو ئەم جیهانەوە، پێگەی کۆمەڵایەتی بەدەست دێنین و دەینە کەس). کەچی لە چەن پارەگرافێک پاش ئەوەها واتایەکی لە گوتاری کەس، کەسایەتی، گروپ و کلتووردا بەکارهێناوە (کەس تاکێکە کە خۆی لەوەی کە وەکو کەسانی تر بێ دەپارێزێ). بەڵام لاسۆێڵیش وەکو پارک و بورگیس لە سەرانسەری وتارەکەیدا تاک و کەس بە یەک واتا بەکار دەهێنێت.