ناوه‌ڕۆك
فاکتەرەکان
زمانی هاوبه‌ش
واته ئه‌و زمانه‌ی كه له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا به‌كارده‌هێنرێت نێره‌ر و وه‌رگر لێی تێبگه‌ن، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ده‌ربڕینێك كه به لای هیچیانه‌وه نامۆ نه‌بێت، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی نه‌زانێت له كردنه‌وه‌ی كۆدی ئه‌و هێمایانه‌ی كه گوێی لێده‌بێت و به زمانی فه‌ره‌نسی داڕێژراون، شكست دێنێت و سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ساده‌یی و ڕه‌وانی
له پێناو تێگه‌یشتنێكی زیاتری په‌یام، پێویسته به ئاسانی لێی تێبگه‌ن و ساده بێت و به‌ڕه‌وانیش داڕێژرابێ، بۆیه زۆرجار نێره‌ر ساده‌ترین ئاستی زمان به‌كاردێنێت له پێناو دواندنی وه‌رگر و تێگه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌ی .
هه‌بوونی كات
واته وه‌رگر كاتی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و په‌یا‌مه‌ی كه نێره‌ر ده‌ینێرێ وه‌ریبگرێت، چونكه ناشێ وه‌رگرێك ڕۆژنامه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه، یان گوێ له ئێزگه‌یه‌ك بگرێت، یاخود ته‌ماشای یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن بكات ، له كاتێكدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاتی ته‌واوی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت .