ناساندن
کەناڵی ئافەرین (بە عەرەبی: افرين تيفي، بە ئینگلیزی: Afarin TV)، سەکۆیەکی پەروەردەیی و فێرکاریی خۆشی بەخشی پارێزراوە بۆ منداڵان، لەپاڵ پەروەردە و فێرکردندا، هەوڵدەدات نەوەیەکی نموونەیی و خاوەن بەهای باڵا و ڕۆشنبیر و شارەزا بە کولتوور و زمان و ئاینیی ڕاستەقینەی پێبگەیەنێت.
پەخشی کەناڵەکە
ئافەرین تی ڤی کەناڵێکی ئۆنلاین و ناوخۆیی منداڵانە کە تایبەتە بە ئاسانکاریکردنی فێربوون و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ منداڵانی کورد. بە پەخشکردنی ڤیدیۆ ئەنیمەیشنەکان و کلیپیە کوردییەکان بۆ منداڵان، گەشەی زانستی لە منداڵاندا بەرەو پێش دەبەن، هەروەها فێری خۆشییەکانی فێربوونی ئەلف و بێ و شێوە و ژمارەکانیان دەکەن.
هەروەها کەناڵەکە کۆمەڵێک بەرنامەی پەروەردەیی و کات بەسەربردن پێشکەش دەکات کە لە ڕێگەیەوە کەناڵەکە کاردەکات بۆ چەسپاندنی بەها ڕەوشتییەکان لە دڵی منداڵاندا، هەروەها ئامۆژگاری پەروەردەکردنی منداڵ بڵاودەکەنەوە بۆ باشترکردنی تواناکانی دایک و باوک.
پەخشی کەناڵەکە
شوێن پەخشی کەناڵەکە لە سلێمانییە و دەتوانرێت لە ناوەوەی کوردستان بە یەکێک لەم ڕێگایانە بینەری کەناڵی ئافەرین بن:
- میکس میدیا
 - ئێچ دی بۆکس
 - ئای ستار میدیا
 - وەن بۆکس
 - فامیلی بۆکس
 
یاخود لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئافەرینەوە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆئێس و ماڵپەری سەرەکی ئافەرینەوە بینەری کەناڵەکە ببن.
| 
 زانیاری گشتی  | 
|
| 
 کەناڵ  | 
 ئافەرین تیڤی  | 
| 
 وڵات  | 
|
| 
 زمان  | 
|
| 
 ناوچەی پەخش  | 
 سلێمانی، جووت سایدی ئیسکان  |