ئاستەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-18-23:10:00 - کۆدی بابەت: 5407
ئاستەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

ئاسته‌كانی ڕاگه‌یاندن

ڕاگه‌یاندن چه‌ندین ئاست له‌ خۆده‌گرێت، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

له‌ڕووی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات:

  • ڕاگه‌یاندنی خودی:

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كه‌ له ‌كاتی بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵ و یادكرنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌زموون و بیروڕا و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا.

  • ڕاگه‌یاندنی كه‌سێتی:

ئه‌و ڕاگه‌یادنه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان كه‌سێك و كه‌سێكیتردا ئه‌نجام ده‌درێت، یان ڕوبه‌ڕوو یاخود به‌ به‌كارهێنانی یه‌كێك له‌ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كه‌سێتی وه‌كو ئه‌له‌فون و مۆبایل و نامه‌.

  • ڕاگه‌یاندنی به‌ كۆمه‌ڵ:

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان كه‌سێك و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكدا ڕوو ده‌دات، یان ڕوبه‌ڕوو له‌ كۆبونه‌وه‌ و گۆنگره‌كاندا به‌ به‌كارهێنانی یه‌كێك له‌ هۆیه‌كانی (ئامڕازه‌كانی) ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی وه‌كو بڵندگۆ، یان ئه‌و كۆنگرانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌ براده‌رێك له‌ ڕێگای تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ گرێی ده‌ده‌ن.

  • ڕاگه‌یاندنی (وسیطی):

ئه‌و ڕاگه‌یاننه‌یه‌ كه‌ كاتێ: نێره‌ر یه‌كێك له‌ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م ، وه‌كو به‌كارهێنانی ته‌له‌فزبۆن له‌ گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی برینسازی قوتابییانی كۆلێژی پزیشكی له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكان، یان گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكێك له‌ ڕێگه‌ی ئیزگه‌یه‌كی ناوخۆی باخچه‌یه‌كه‌وه‌، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیروڕا له‌ په‌خشنامه‌یه‌كی قوتابخانه‌ییدا.

  • ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری:

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان دامه‌زراوێكی ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌رێكی فاوان ئه‌نجام ده‌درێت، له ‌ڕێگای هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ (ڕۆژنامه‌، گۆڤار، ئیزگه‌، ته‌له‌فزیۆن).

له‌ڕووی به‌كارهێنانی ئامڕازه‌كانی (هۆیه‌كانی) ڕاگه‌یاندنه‌وه‌:

  • ڕاگه‌یاندنی ڕاسته‌وخۆ:

زۆرجار ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو له‌ نێوان نێره‌ر و وه‌رگردا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌كو له‌ ڕاگه‌یاندنی كه‌سێتی و كۆمه‌ڵیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

  • ڕاگه‌یاندنی نا ڕاسته‌وخۆ:

كاتێك كه ‌نێره‌ر كه‌ناڵێك یان هۆیه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌كارده‌هێننێت، چ نوسراو بێت وه‌كو (ڕۆژنامه‌، گۆڤار) یان بیستراو وه‌كو (ئیزگه‌) یاخودد بینراو وه‌كو (ته‌له‌فزیۆن).

له‌ڕوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌:

  • ڕاگه‌یاندنی دیاریكراو (سنوردار):

كاتێك ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی هاوشێوه‌ و گونجاو (متجاس) له‌ ڕووی ئاستی ڕۆشنبیرییانه‌وه‌ وه‌كو له‌ نێوان كۆمه‌ڵی قوتابی، یان كۆمه‌ڵێ منداڵدا، یاخود كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێك ئه‌نجام بدرێت.

  • ڕاگه‌یاندنی دیاری نه‌كراو (بێ سنور):

كاتێك ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی نه‌گونجاو (غیر متجاس) وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، یان له‌ كاتی دواندنی جه‌ماوه‌رێك كه‌ له‌ ئاستی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا بن.

له‌ ڕووی ده‌نگدانه‌وه‌دا (رجع الصدی):

  • ڕاگه‌یاندنی یه‌ك ئاڕاسته‌:

له‌م جۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌دا وه‌رگر بۆی ناڕه‌خسێ له‌ پڕۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا به‌شداری بكات، ته‌نها له‌ میانی وه‌رگرتنی په‌یامه‌وه‌ نه‌بێت، هه‌ر وه‌كو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ئامڕازه‌كانی (هۆیه‌كانی) ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا.

  • ڕاگه‌یاندنی دوو ئاڕاسته‌:

ئه‌و كاته‌ ده‌بێت كه‌ وه‌رگر له‌ گفتوگۆ و ڕاده‌ڕبڕیندا به‌شداری بكات، هه‌روه‌كو له‌ ڕاگه‌یاندی كه‌سێتیدا ڕوبه‌ڕوو ئه‌نجام ده‌درێت.


سەرچاوەکان



1527 بینین