شێوەکانی پەیامی پڕۆسەی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-21-22:15:00 - کۆدی بابەت: 5455
شێوەکانی پەیامی پڕۆسەی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

په‌یاماکانی ڕاگه‌یاندن

شێوه‌ی زمانه‌وانی

بریتییه‌ له‌ ده‌قی نووسراو و بیستراو و بینراو له‌ هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندندا.

شێوه‌ی ڕه‌نگی

بریتین له‌ تابلۆ و هۆیه‌كانی فێركردن و ڕونكردنه‌وه‌ و ئه‌تڵه‌سی جۆگرافی و وێنه‌ی كێشراو كه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ نووسراوه‌كان له‌ فه‌رهه‌نگ و گۆڤاره‌كاندا ده‌خرێنه‌ڕوو.

شێوه‌ی ڕووناكی

وه‌كو ئاماژه‌كانی هاتوچۆ و گڵۆپی تۆتۆمبێل و ئاگر كوژێنه‌وه‌ و پۆلیس و هتد..

شێوه‌ی ژماره‌یی

وه‌كو خشته‌  ئامار و ژمێریاریی بانك و دامه‌زراوه‌كان.

شێوه‌ی ده‌نگی

وه‌كو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ مرۆڤ بۆ تێگه‌یاندنی كه‌سانیتر به‌كاریدێنێت، هه‌وه‌رها ئه‌و كاریگه‌رییه‌ ده‌نگانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ فیلمی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و زنجیره‌ دراماییه‌كاندا لێده‌درێن.

شێوه‌ی ئاماژه‌یی

وه‌كو ئاماژه‌ و جووله‌ و هتد..


سەرچاوەکان



459 بینین