شێوازەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-22-19:50:00 - کۆدی بابەت: 5485
شێوازەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

شێوازه‌كان

(بافلز) و (باریت) ده‌ڵین كه‌ ڕاگه‌یاندن چوار شێوازی هه‌یه‌:

شێوازی یه‌كه‌م (شێوه‌ی تایه‌)

له‌م شێوازه‌دا له‌ كۆمه‌ڵیكدا ده‌توانێ په‌وه‌ندی به‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵانێكی تره‌وه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌ندامانی دیكه‌ له‌م شێوه‌ ڕاگه‌یاندنه‌دا ته‌نها ده‌توانن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به‌و كه‌سه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ به‌ (حلقه‌ وصل) داده‌نرێت، واته‌ ڕاگه‌یاندن له‌ نێوانیاندا ته‌نها له‌ ڕیگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ ده‌بێت.

شێوازی دووه‌م (شێوه‌ی بازنه‌یی)

له‌م شێوازه‌دا هه‌ر ئه‌ندامێك په‌یوه‌ندی به‌ دوو ئه‌ندامه‌ ده‌كات، واته‌ هه‌ر كه‌سێك (تاكێك) ده‌توانێت ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ دوو كه‌سه‌وه بكات، ده‌شتوانێ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه‌ بكات له‌ ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌وه‌ندییان پێوه‌ ده‌كات.

شێوازی سێیه‌م (شێوه‌ی زنجیره‌یی)

له‌م شێوازه‌دا هه‌موو ئه‌ندامه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك هێڵدان، به‌ جۆرێك كه‌ كه‌سیان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سێكی دیكه‌وه‌ بكه‌ن (وه‌ك له‌ ده‌وربه‌ردا)، یان به‌ دوو كه‌سه‌وه‌ بكه‌ن (وه‌كو له‌ ناوه‌ڕاستدا)، ته‌نها ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بێت، تێبینی ئوه‌ش ده‌كرێ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی زنجیره‌كه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز و كاریگه‌رێتییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ پله‌ ناوه‌ڕاستییه‌كه‌یدا.

شێوازی چواره‌م (شێوه‌ی تێكچرژاو – التشابك)

له‌م شێوازه‌دا تێكڕای ئه‌ندامان توانای په‌وه‌ندی كردنی ڕاسته‌وخۆیان به‌ هه‌موو تاكه‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ ده‌ڕه‌خسێت، به‌ واته‌ ڕاگه‌یاندن له‌م شێوازه‌دا به‌ هه‌موو لایه‌نێك و ئاراسته‌یه‌كدا ده‌بێت، به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ ده‌بێته‌ هۆی خێراكردن له‌ پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی زانیاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی لادان تیایدا.


سەرچاوەکان



641 بینین