ناوهڕۆك
پلەی سیانی چییە؟
لە داینامیكی گەرمیدا خاڵی سیانی ماددەیەك بریتییە لەو پلە گەرمی و پەستانەی كە هەرسێك دۆخی ماددەكە (ڕەق، شل، گاز) پێكەوە بوونیان هەبێت، بۆنمونە پلەی سیانی قوڕقوشم بریتییە لە 38.83440- سیلیزی لە پەستانی 0.165 مێگا پاسكاڵ.
هەندێك جار پلەی سیانی هەندێك توخم چەند دۆخێكی جیاوازی ڕەق و شلی تێدایە، بۆ نمونە هیلیۆم-4 حاڵەتێكی شازە كە لە پلەی سیانیدا دوو جۆری جیاوازی دۆخی شلی تێدایە.
پلەی سیانی ئاو بەكارهێنرا بۆ پێناسەكردنی پلەی كڵڤن، كە پلەی سەرەكی پێوانی پلەی كەرمییە لە یەكەی پێوانەیی جیهانیدا (SI)، پلەی سیانی ئاو بریتییە لە 273.16 كیڵڤن یان 0.01 سیلیزی، هەروەها پلەی سیانی هایدرۆجین بریتییە لە 13.8033 كێڵڤن.
دەستەواژەی (پلەی سیانی - Triple point) لەلایەن جەیمس تۆمبسۆنەوە بەكارهێنرا كە برای ویلیام تۆمبسۆنە كە ئەو كەسەیە كە پلەی كێڵڤنی داهێنا.
سەرچاوەکان
546 بینین