ناوهڕۆك
چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندیەکی لەگەڵ خەسووماندا
نابێت پەیوەندی دروست کردن لەگەڵ خەسوودا بە قورس دابنێیت، ئەگەر بووکەکە ڕق و کینەی نەبێت بەرامبەر بە ماڵی باوکی مێردەکەی و ئەوانیش بە خێزانی خۆی بزانێت ئەوا پەیوەندی نێوان بووک و خەسوو قورس نابێت.
چۆن دڵی خەسوومان بەدەست بهێنین؟
- ڕۆڵ مەگێڕە بۆ خەسووت و نواندن مەکە و وەک هاوڕێیەکی باشبە لەگەڵی و خۆشت بوێت.
- خراپییەکان لەبیربکە و هەرگیز لەلای مێردەکەتدا خاڵە خراپەکانی دایکی و خێزانەکەی باس مەکە، ئەگەریش کێشەیەکی گەورە هەیە و ئازارت دەدات ئەوا هەوڵبدە بە هێمنی قسەی لەسەربکەن و چارەسەری بکەن.
- وەک چۆن تۆ منداڵەکەتت خۆش دەوێت بەهەمان شێوە خەسووشت کوڕەکەی خۆش دەوێت کەواتە ڕێز لەم خۆشەویستییەی بگرە.
- کاتێک مێردەکەت یان خەسووت قسەت لەگەڵ دەکەن وا بیر مەکەرەوە کە ناو و ناتۆرەت بۆ دروست دەکەن و وابزانیت هەمیشە توانجت لێ دەدەن، هەمیشە بیرت بۆلای شتی باش بچێت و دڵخۆشبە و ئارامی خێزانەکەتت بوێت.
- لەبیری مەکە کە منداڵەکانت جگە لە پوری خوشکی دایک و خاڵ پێویستیان بە پوری خوشکی باوک و مامە هەیە، کەواتە بەشێوەیەکی یەکسان سەردانی هەردوولا بکە و جیاوازی مەکە لە نێوانیاندا.
- خەسووت واتێبگەیەنە کە بڕیار نییە کوڕەکەی لێ ببەیت، هەڵبەتە نابێت ئەمەی بە ڕاستەوخۆ پێ بڵێیت بە کردار بیسەلمێنە کە کوڕەکەیت خۆش دەوێت و بڕیار نییە ئیتر تەنها هی تۆ بێت.
پەیوەندی لەگەڵ خەسوودا دەبێت چۆن بێت؟
- بیرە خراپەکان لە مێشکت بکەرە دەرەوە.
- بە لەبەرچاوگرتنی ئەم سێ پێکهاتەیە، (گەرموگوڕی و خۆشویستن و بەڵێن) پەیوەندیەکی باش دروست بکە لەگەڵ خەسووتدا، بیری خراپ و نێگەتیڤانە لە مێشکت بکەرە دەرەوە.
- پەیوەندییەک لەسەر بنەمای ڕێز.
- پەیوەندیەکە لەسەر بنەمای ڕێز دروست بکە و چاوەڕێ مەبە کە سەرەتا خەسووت ڕێز لە تۆ بگرێت بەڵکوو دەبێت تۆ دەستپێشخەری بکەیت، گەورە و بچووکی لەم بابەتەدا زۆر گرنگە و تا دەتوانیت ڕێزی خەسووت بگرە چونکە ئەو کەسەی ڕێزی خەڵک دەگرێت پێش هەمووی ڕێزی خۆی گرتووە و خۆشەویست دەبێت.
- خەمخۆر و بەرپرسیار بە
- بیهێنە بەرچاوت کاتێک دایکی خۆت نەخۆش دەکەوێت چەن بۆی دڵگرانیت و هەموو شتێکی بۆ دەکەیت، بۆ خێزانی مێردەکەشت بەتایبەت خەسووت بەم شێوەیەبە و وەک دایکی خۆت سەیری بکە، چونکە بیرت نەچێت دایکی نزیکترین کەسی تۆیە.
- قسەکانت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بکە
- مەرج نییە هەموو جارێ ڕاستەوخۆ قسە بکەیت ئەگەر کێشەیک هەبوو بە مێردەکەت بڵێ و هیچ کاتێکیش خۆت تێکەڵی ناو کێشەی خێزانی مێردەکەت مەکە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە.
سەرچاوەکان
1178 بینین