تایبەتمەندییەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-25-20:56:00 - کۆدی بابەت: 5540
تایبەتمەندییەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ناوه‌ڕۆك

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان

1- جه‌ماوه‌ری په‌یام وه‌رگر له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا، وه‌رگرێكی زۆر و زه‌به‌ند و جۆرا و جۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن له‌ ڕووی توانست و و ئاستی زانیاری و ته‌مه‌ن و جیاوازیی ئاره‌زوو و ئاراسته‌ و بیروبۆچوون و زه‌وقیاندا.

2- نێره‌ر ڕاسته‌وخۆ ئه‌و جاماوه‌ره‌ نابینێ، به‌ڵكو ڕاسته‌خۆ بیروبۆچوون و ئاستی ڕؤشنبیریان ده‌زانێ.

3- ده‌نگدانه‌وه‌ په‌یامه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا سست ده‌بێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی كه‌سێتی و كۆمه‌ڵیدا.

4- له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا گواستنه‌وه‌ی زانیاری تاكلایه‌نه‌یه‌، واته‌ له‌ نێره‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رگره‌.

5- له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا په‌یامی نێردرا و ئاشكرا و گشتییه‌، ده‌گاته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ گوبیستی ببن، یان بیخوێننه‌وه‌، یاخود بیبینن.

6- له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا په‌یامی نێردراو سه‌رپێییه‌ و هێنده‌ نابات كۆتایی دێت، به‌تایبه‌تی له‌ ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆندا.

7- له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا پرۆسه‌ی ئاماده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی په‌یام توانایه‌كی دارایی زۆری ده‌وێت.

8- له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا سه‌رچاوه‌كانی په‌یام دامه‌زراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ و وێستگه‌كانی ئیزگه‌ و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن.

9- ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری پرۆسه‌یه‌كی ڕێك و پێك و به‌رنامه داڕێژراوه‌ و په‌یامه‌كانیشی پێشتر ئاماده‌كراون، كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یك پسپۆڕی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن.

10- ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری له‌ گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیدا پشت به‌ توانستی ته‌كنیكی ده‌به‌ستێ، بۆ نمونه‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤار پێویستییان به‌ چاپخانه‌ و كاغه‌ز و كۆمپیوته‌ر هه‌یه‌، بۆ دیزاینكردنی – نه‌خشسازی – لاپه‌ڕكانی، هه‌روه‌ها ئیزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنیش پێویستیان به‌ ئامێری په‌شكه‌وتوو هه‌یه‌ بۆ په‌خشكردنی به‌نامه‌كانیان


سەرچاوەکان



1589 بینین