ناوهڕۆك
ناوه‌ڕۆكی لاواز
مه‌به‌ست له‌و ناوهڕۆكهیه كه ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ری وه‌رگر وه‌ریده‌گرن و به‌به‌رده‌وامیش مایه‌ی ڕق و كینی پسپۆرانی ڕاگه‌یاندنه، له‌وانه‌ش: فلیمی توندوتیژی و شهڕانگێڕانه كه له ته‌له‌فزیۆندا نمایش ده‌كرێت و هانی توندوتیژی ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌و فلیمه كارتۆنیانه‌ی كه تاوانكاری پیشان ده‌ده‌ن و هیتریش، له‌و ناوهڕۆكانهن كه ده‌بنه هۆی دابه‌زاندنی چێژی گشتی (الذوق العام).
ناوه‌ڕۆكێك كه مشت‌ومڕ نه‌ورووژێنێت
مه‌به‌ست له‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌رییه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوده‌كرێته‌وه و جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رگر وه‌ریانده‌گرن و به ده‌گمه‌نیش نه‌بێ شاره‌زایانی ڕاگه‌یاندن قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، چونكه بابهتگهلێكیان تێدا نییه بۆ گفتوگۆ و مشت‌ومڕ وه‌كو ڕاپۆرتی كه‌شناسی.
ناوه‌ڕۆكی به‌بڕشت (ئاست به‌رز)
ئه‌م ناوه‌رۆكه كه‌متر بڵاوده‌كرێته‌وه، شاره‌زایانی ڕاگه‌یاندن وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه باشترین ناوه‌ڕۆكه، چونكه به‌شداری له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چێژ وه‌رگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری وه‌رگر ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕه‌وشتی و ڕۆشنبیریان، له‌و جۆره ناوهڕۆكانهش: مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و گۆڤاری تایبهنمهندی ڕاستگۆ و به‌رنامه‌ی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری ئامانجدار و وتاری زانستیانه.