ناوهڕۆك
میانڕەو
میانڕەو یاخود نێوەندگیر، كەسێكە كە توندڕەو و دوورپەرێز و پەڕگیر یاخود ڕادیكاڵ نییە لە سیاسەت یاخود ئاییندا، كەسی میانڕەو كەسێكە بەدوای بابەتە سەرەكییەكەوە دەڕوات و گرنگی بە ڕای خەڵكی و قسەی كۆمەڵگا و جۆرە سەیركردنەكانی دیكە نادات، دەستەواژەی حیزبی نێوەندگیر یەكێكە لە دەستەواژە نوێیەكانی جیهان كە نیشاندەری ئەوەیە ئەندامانی حیزبەكە بڕیاری توندڕەو یاخود پەڕگیرانە نادەن دەربارەی پرسە ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەكان.
لە ئاییندا
لە زۆرینەی فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام (سەلامی خوای لەسەر بێت) داوای میانڕەوی و نێوەندگیری لە عیبادەت و خواردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی كردووە و دژی پەڕگیری و زۆر لەخۆكردن بووە.
- ئوممەت - سورەتی البقرة ئایەتی 143
به‌م شێوازه ئێوه‌مان كردووە به ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند.
- عیبادەت - سورەتی الاسرا‌ء ئایەتی 110
ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه نوێژ ئه‌كه‌ی ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌وه، وه ده‌نگیش زۆر نزم مه‌كه‌وه، به‌ڵكو مامناوه‌ند به نه زۆر به‌رزو نه زۆر نزم.
- بەخشین سورەتی الفرقان - ئایەتی 67
ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه نه‌فه‌قه بكه‌ن ئه‌وه زیادڕه‌وی ناكه‌ن و سنوور نابه‌زێنن، یاخود له تاواندا سه‌رفى ناكه‌ن
-
خۆراك - سورەتی الاعراف ئایەتی 31
بخۆن و بخۆنەوە و زیادەڕەویی مەكەن
-
تەرازووكردنی دونیا و دواڕۆژ - سورەتی القصص ئایەتی 77
به‌م ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیویت هه‌وڵ بده بۆ قیامه‌تت و به هۆیه‌وه خوای گه‌وره له خۆت ڕازی بكه، وه به‌شی خۆتیش له دونیا له‌بیر مه‌كه له خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك"