ناوهڕۆك
كتێب
به دڵنیاییه‌وه ده‌زانیت كه یه‌كه‌مین ده‌زگای چاپ له ساڵی (1436)ـی زایینی‌دا، له لایه‌ن گۆتهنێبرگهوه دروست كراوه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌زگای چاپدا، دنیای میدیای كتێب چووه قۆناغێكی نوێوه، به‌رله‌مه ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه به شێوه‌ی ده‌ستنوس له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا هه‌بوو، زۆر كه‌م بوو و ئه‌م ژماره كه‌مه‌ش، ته‌نها له‌به‌ر ده‌ست چینێكی تایبه‌تدا بوو، به‌ڵام دوای داهێنانی ده‌زگای چاپ، تیراژی كتێبه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتردا، زۆر زیادی كرد و هه‌روه‌ها ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان، توانیان ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، كتێب له ڕابردووه دووره‌كاندا، ڕۆڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری و فێركاری نایابی بۆ مرۆڤ هه‌بووه، له گرنگی كتێبدا، ئه‌و خاڵه به‌سه كه په‌یامبه‌رانی خودا بۆ دوو گروپی خاوه‌ن كتێب و بێ كتێب دابه‌ش ده‌كه‌ن، و ده‌رباره‌ی موعجیزه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلامیش هیچ شتێك ناڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌مووتان ئه‌م موعجیزه خوداییه ده‌ناسن، هه‌نوكه كتێب له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه زۆر زوو كۆن ده‌بێت، بۆ نمونه كاتێك تۆ ده‌نۆڕیته كتێبێكی زانستی (20) ساڵ لهمهوپێش، ده‌بینیت كه هه‌ندێ له زانیارییه زانستییه‌كانی كتێبه‌كان، كه‌موكورتن و ته‌نانه‌ت به گاڵته‌جاڕیش دێنه‌به‌رچاو، سودوه‌رگرتن له كتێب، پێویستی به هه‌بوونی خوێنده‌واری، داهات كات و ئاشنابوون به‌و كلتوره هه‌یه، هه‌روه‌ها گرانی بوونی میدیا كانیتری وه‌ك ته‌له‌فزیۆن و نه‌بوونی كلتوری كتێبخوێندنه‌وه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ كه‌متر سودی لێ ببینێت، دوا خاڵ ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی، گتێب له خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی دا ده‌خوێندرێته‌وه، له‌ئه‌نجامدا خوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه تا ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌ندین مانگ دوای خوێندنه‌وه‌ی، وشه‌كان له بیرتدا ماون.