مێنۆفۆبیا (ترس لە سوڕی مانگانە) 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-25-14:30:00 - کۆدی بابەت: 5675
مێنۆفۆبیا (ترس لە سوڕی مانگانە) 

ناوه‌ڕۆك

مێنۆفۆبیا چییە؟

مێنۆفۆبیا (بە ئینگلیزی: Menophobia)، واتە ترس لە سوڕی مانگانە، ناکرێت بوترێت ئەم ترسە تەنها ترسە لە خوێنی کاتی سوڕی مانگانە بەڵکوو ترسە لە هەموو نیشانەکانی سوڕەکە وەک (ئازار، گۆڕانکاری دەروونی، گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان) و هەروەها دەکرێت بڵێین هاوشێوەی ترس لە خوێن کە بە (هیمۆفۆبیا) یاخود (هیماتۆفۆبیا) ناسراوە. دەبێت ئەم ترسە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ بێت و لەوە زیاتر نەخایەنێت.

تایبەتمەندی سوڕی مانگانە

سوڕی مانگانە خوێنبەربوونەکە کە مانگی جارێک ڕوودەدات لە خانمانی تەمەن (١٢ بۆ ٥٠) ساڵیدا و ماوەی خوێنبەربوونەکە ٢ تاکوو ٧ ڕۆژ درێژە دەکێشیت و بڕی خوێنەکە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر جیاوازی هەیە، کە ئەم خوێنبەربوونەش بەهۆی ئەوەوە ڕوودەدات کە ئەو هێلکەیەی ئەو مانگە نەپیتێنراوە و نەبووەتە سک وەک خوێن دێتە خوارەوە و واتە دووگیانی ڕوونادات.

ڕاستە کە ژنان بە بەراورد بە پیاوان زیاتر دەترسن لە زۆر شت لەم دونیایەدا، بەڵام سوڕی مانگانە نەخۆشی نییە و شتێکی ئاساییە کە بۆ هەموو خانمێک ڕوودەدات و ترس لە سوڕی مانگانە بەتەواوی نالۆژیکییە و تەنها خانمان نین کە تووشی مێنۆفۆبیا دەبن بەڵکوو دەکرێت پیاوانیش توش ببن.

نیشانەکانی توشبوون بە مێنۆفۆبیا

ترس لە خوێن

ترس لەوەی کە خوێنەکە دەبینێت و لێی دەتۆقێت تەنانەت ئەگەر خوێنەکەش زۆر کەم بێت و پەڵەیەکی بچوک بێت بەس بەسەر جلەکانیەوە.

ترس لە ئازار 

ترسان لە ئازار زۆر بڵاوە و ئەگەر چی ترس لە ئازار شتێکی ئاسایی و بۆ هەموو کەسێک ڕوودەدات بەڵام تۆقین لێی نالۆژیکییە و ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەوانەی تووشی مێنۆفۆبیا دەبن کێشەی دەروونیان هەیە.

ترس لە گۆڕانکاری دەروونی یاخود گۆڕانکارییە هۆڕمۆنیەکان

هەموو خانمێک پێش و لەکاتی سوڕی مانگانەکەدا دووچاری گۆڕانکاری دەبێتەوە لە هۆڕمۆنەکانیدا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەڵسوکەوتی بگۆڕێت، ئەمانە ئاسایین و هەموو مانگێک دووبارە دەبنەوە بەڵام ترس و تۆقین لەوەی کە نەتەوێت هەرگیز جارێکی کە ئەمەت بەسەردا بێتەوە و ببێتە کێشەی ژیانت دەرخەری ئەوەیە کە تۆ دووچاری مێنۆفۆبیا بوویتەتەوە.

دوورکەوتنەوە لە هۆکاری مێنۆفۆبیا

هەموو ئەوانەی کە دووچاری جۆرێک لە فۆبیا بوونەتەوە هەوڵدەدەن دوورکەونەوە لەو شتەی کە لێی دەترسن و لەو جێگەیە، بەڵام سوڕی مانگانە شتێک نییە خانمەکە بتوانێت لێی هەڵبێت و دوورکەوێتەوە هەر بۆیە لەوانەیە پەنا بباتە بەر هەر هۆکارێک کە سوڕی مانگانەکەی بوەستێنێت وەک خواردنی حەپەکانی دژە سکپڕی بەشێوەیەکی نادروست.

هۆکاری توشبوون بە مێنۆفۆبیا چییە؟

پیسبوونی لەناو کۆمەڵگەدا و خوێناویبوونی جلەکانی لەکاتی سوڕی مانگانەدا کە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی کە لێی بترسێت و نەیەوێت ئەو حاڵەتەی بەسەردا بێتەوە.

ئەو خانمانەی کە سوڕێکی مانگانەی قورسیان هەیە و خوێنبەربوون و ئازارێکی زۆریان هەیە دەترسن لەوەی کە هەرجارێک دەکەونە سوڕی مانگانەوه

چارەسەرکردنی مێنۆفۆبیا

بە دوو ڕێگا چارەسەری ئەم حاڵەتە دەکرێت:

  • چارەسەری بەریەککەوتن
  • چارەسەری مەعریفی ڕەفتاری

چارەسەری یەکەمیان کاریگەرتر و باشترە.


سەرچاوەکان



622 بینین