ناوه‌ڕۆك
میتۆده‌كانی هه‌واڵنوسین
شێوه‌كانی نوسینی هه‌واڵ له چاپه‌مه‌نییه‌كاندا پێی ده‌وترێ میتۆده‌كانی هه‌واڵنوسین، به‌مانایه‌كیتر كاتێك هه‌واڵنێرێك هه‌واڵێك هه‌ڵده‌بژێرێت پێویسته به گونجاوترین شێوه دایبڕێژێت، بابه‌تی سه‌ره‌كی له داڕشتنی هه‌واڵ و به‌كارهێنانی میتۆده‌كانی هه‌واڵنوسین ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵنێرێك پێویسته ئه‌وه بزانێت هه‌واڵ بۆ خوێندنه‌وه - نه‌ك بۆ چاپكردن – ده‌نوسرێت، له‌ڕاستیدا پێویسته به گونجاوترین شێوه هه‌واڵه‌كه‌ی خۆی دابڕێژێت و میتۆدی هه‌واڵنوسین به‌كاربهێنێت به جۆرێك كه خوێنه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆی بكات، ناچارێ هه‌واڵه‌كه بخوێنێته‌وه دیارترین و باوترین میتۆده‌كانی هه‌واڵنوسینسش بریتین له:
میتۆدی هه‌ڕه‌می هه‌ڵگه‌ڕاوه
له‌م میتۆده‌ی نوسینی هه‌واڵدا ژێری هه‌ڕه‌مه‌كه بریتییه له‌سه‌رنج ڕاكێشترین به‌شی هه‌واڵه‌كه له زۆربه‌ی ڕووداوه‌كاندا گرنگترین به‌شی هه‌واڵه‌كه پێكده‌هێنێ، هه‌روه‌ها كه‌م به‌هاترین زانیاریش كه بریتییه له بێ نرخترین به‌شی ڕووداوه‌كه له لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا داده‌نرێت، بۆ به ئاسانی سود وه‌رگرتن له‌م میتۆده وا باشتره تۆ پێتوابێ له هه‌لومه‌رجی جه‌نگ دایت و ناچاریت له سه‌ره‌تادا به‌شی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كه بخه‌یته‌ڕوو