زیانەکانی درەنگ نوستن 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-12-20:48:00 - کۆدی بابەت: 5864
زیانەکانی درەنگ نوستن 
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی زیانەکانی درەنگ نوستن درەنگ خەوتن خەوتن sleep late sleep sleeping late أضرار السهر

ناوه‌ڕۆك

نوستن

وەرگرتنی بڕی پێویستی نوستن بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ پارێزگاری لە تەندروستی جەستەیی و ئەقڵی، چونکە نوستن یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی مرۆڤ وەکو خواردن و هەناسەدان، مرۆڤی پێگەیشتوو پێویستی بە نوستنی ٧-٩ کاتژمێرە ڕۆژانە، نوستنی باش چەندین سوودی هەیە، کە جوڵۆکییەکی زیاتر دەبەخشێت و وزەی زیاتر بەدەست دێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پێکەوەیی بیرکردنەوەکان و جوڵەکان بە شێوەیەکی باش، هەروەها تەرکیز و توانای بەرهەمهێنانی کەسەکە لە ڕۆژەکەدا زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی ئێستا بە بڕی پێویست ناخەون بەبۆنەی سەرقاڵی و پیشە وەکو خویندن و کارکردن یان شەوبێداری بۆ خۆشی، بەڵام نەنوستن بە بڕی پێویست چەندەها زیانی نزیک و دوورمەودای هەیە.

زیانەکانی شەوبێداریی 

نەنوستن تا درەنگانی شەو دەبێتە هۆی دەستنەکەوتنی بڕی پێویستی خەو، کە کاریگەری دەکات لەسەر باری دەروونی مرۆڤ و توانای فێربوونی و بیرکەوتنەوەی زانیارییەکان، هەروەها بە ڕۆتین کردنی درەنگ نوستن دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار، لە گرنگترین زیانەکانیش: 

  • بیتاقەتی و خەمۆکی: بە تێپەڕبوونی کات کەمخەوی دەکرێت ببێتە هۆی خەمۆکی، توێژینەوەکان هەریەکە لە کێشەکانی نوستن و خەمۆکی بە باشی پێکەوە پەیوەست دەکەن.
  • پیربوونی پێست: لە زیانەکانی درەنگ نوستن بریتییە لەوەی کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پێست بە ڕەنگێکی تاریک و ئاوسانی چاو، هەروەها زیانەکانی کەمخەوی دەکردەکەوێت لەسەر پێست بە تێپەڕبوونی کات بەهۆی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵەوە کە کاردەکات بۆ تیکشکاندنی کۆلاجین لە پێستدا بەشێوەیەکی بەرچاو، پێست لاواز دەبیت و هێڵەکان دەست دەکەن بە دەرکەوتن، هەروەها خەرمانەی ڕەش لە دەوری چاو دەرەکەون. 
  • لەبیرچوونەوە: یادگارییەکان و زانیارییەکان لە یادگەی دوورمەودادا هەڵدەگیرێت لەکاتی نوستندا، بۆیە کەمخەوی کاریگەری هەیە لەسەر یادگە. 
  • ڕووداوەکان: کەمخەوی ئەگەری توشبوون بە ڕووداوی کارەسات ئامێز و پێکان زیاد دەکات، هەروەها خەواڵوویی دەبێتە هۆی زیادکردنی کاتی پێویست بۆ پەرچەکردار لەکاتی شۆفێریدا، کە ئەویش هۆکارە بۆ ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ.
  • دابەزینی توانای فێربوون: نوستن ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی کرداری بیرکردنەوە و فێربوون، درەنگ نوستنیش دەبیتە هۆی لاوازی تەرکیز و بەئاگابوون و بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان، کە وادەکات کرداری فێربوون زۆر قورستر بێت. 
  • کێشەی تەندروستی مەترسیدار: شەوبێداریی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی پەیدابوونی نەخۆشی وەکو نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەرزە پەستانی خوێن و شەکرە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات. 
  • کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی: کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی بە هۆکاری خەواڵوویی و شڵەژان و بێتاقەتی، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکانیش.

ڕیکخستنی نوستن

بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی کەمخەوی و درەنگ نوستن، پێویستە بڕی پێویستی خەو بەدەست بهێنیت، ژمارەکەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەپێی تەمەن و بۆماوە ماددەکەی، بەڵام زۆربەی مرۆڤەکان ٧-٩ کاتژمێر نوستنیان بەسە لە ڕۆژێکدا، هەندێک ئامۆژگاری بۆ دەستخستنی بڕی پێویستی خەو:

  • پێدانی کات بە جەستە بۆ پشوودان پێش نوستن، ئەویش لەڕێگەی کوژاندنەوەی ڕووناکییەکان و ئەنجامدانی ڕۆتینی پێش نوستن وەکو شۆردنی ددانەکان و لەبەکردنی جلوبەرگی نوستن. 
  • کوژاندنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، چونکە دەرپەڕینی ئەو شەپۆلە کورتانەی ڕووناکی شینی دەستکرد کە ئەم ئامێرانە دروستیان دەکەن تێکدەگیرێت لەگەڵ هۆڕمۆنی میلاتۆنین کە هاندەرە بۆ نوستن.
  • دوورکەوتنەوە لەو خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە پێش نوستن بە ٤-٦ کاتژمێر. 
  • پەیڕەوکردنی ڕۆتینێکی ڕۆژانەی دیاریکراو بۆ رێکخستنی کاتژمێرەکانی نوستن.
  • دەرچوون لە جێگەی نوستنەکە لەکاتی بەخەبەر هاتن بۆ گەیشتن بە ڕۆتینێکی باشتر.


سەرچاوەکان



673 بینین