ناوهڕۆك
ناساندن
پلەی سالار پلەیەکی سەربازییە و لە هەرێمی کوردستان هێشتا بە پلەی لیوا دەناسرێتەوە، بەڵام بە کوردی دەبێتە سالار، پلەیەکی مەزنی ئەفسەرە و دەسەڵاتێکی زۆری هەیە و لە سەرووی پلەی سەرتیپەوە دێت و دەکەوێتە پێش سەردارەوە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیشانەکەی هەڵۆیەک و دوو شمشێرە، ئەگەر کەسەکە دەرچووی کۆلێژی ڕوکنەکانی سەربازی بێت هێڵێکی سووریش لەسەر شانی دەبێت لە خوارووی شمشێرەکانەوە.
پلەی دواتر: سەردار
پلەی پێشووتر: سەرتیپ
دەسەڵات
لە زمانی ئینگلیزی بە Major general دەناسرێت و لە وڵاتی ئێران پێیدەوترێت (سرلشکر)، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پلەی سالار بەرپرسی بەشێکە کە ٦ بۆ ٢٥ هەزار سەرباز لە خۆ دەگرێت.
سەرچاوەکان
1087 بینین