ناوهڕۆك
هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک چییە؟
هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک Viral meningitis لە بەربڵاوترین هۆکارەکانی هەوکردنی پەردەکانی مێشکە، ئەویش ئەو هەوکردنەیە کە ڕوودەدات لەو پەردەیەی دەوری مێشک و دڕکە پەتکی داوە، کە زۆرجار نیشانەکانی سووکترن لە هەوکردنی میکرۆبی پەردەکانی مێشک، چونکە زۆرجار بەبێ چارەسەر خۆی باش دەبێتەوە، هەر جۆرێک بێت، هەموو ئەو کەسانەی هەوکردنی پەردەکانی مێشکیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بەبێ گوێدان بە جۆری هەوکردنەکە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری تەندروستی پێویستیان بداتێ، چونکە هەندێک هەوکردن دەکرێت زۆر مەترسیداربن و پێویستی بە پزیشک بێت بۆ هەڵسەنگاندنی و دیاریکردنی پلانی چارەسەر، کە دەبێتە هۆی ڕزگارکرنی ژیانی نەخۆشەکە، زۆرجاریش منداڵانی تازە لەدایکبوو کە تەمەنیان لە مانگێک کەمترە یان ئەو نەخۆشانەی بەرگریان دابەزیوە دەناڵێنن بەدەست حاڵەتێکی تەندروستی خراپەوە پاش توشبوون بەم نەخۆشییە.
نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک
دەکرێت نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک هاوشێوەی نیشانەکانی توشبوون بە ئەنفلۆزا بن، وە دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا یان چەند ڕۆژێکدا دەربکەوێت، هەروەها نیشانەکانی زۆر جیاوازن لەنێوان ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان لە ٢ ساڵ زیاترە و ئەو منداڵانەی لەو تەمەنە کەمترن، لەو نیشانانەی لەلای هەموو ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان سەروو دوو ساڵە دەکرێت دەربکەون بریتین لە:
- بەرزبوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمی لەش.
- وشکی مل و قوڕگ.
- سەرئێشەیەکی توند کە سیفەتەکانی جیاوازە لە سەرئێشەی دوودڵیی ئاسایی.
- سەرئێشە لەگەڵ ڕشانەوە یان دڵ تێکەڵهاتن.
- تێکەڵکردنی دەروونی و قورسی تەرکیزکردن.
- نەخۆشی.
- حەزی نوستن و قورسی ڕێکردن.
- هەستیاری بە ڕووناکی.
- لەدەستدانی حەزی خواردن و خواردنەوە، واتا کەمی هەست بە برسێتی و تینوێتی.
- پەیدابوونی لیر(لیرک) لەسەر پێست هەندێک جار.
نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک لای منداڵان
- پلەی گەرمی بەرزی لەش.
- گریانی بەردەوام.
- حەزێکی زۆری نوستن، یان هەژانێکی نائاسایی و سەیر لای منداڵ.
- کەم جوڵەیی منداڵەکە و بێ وزەیی.
- قورسی قبوڵکردنی شیری دایک.
- درەوشانەوەی fontanel، کە ئەویش ناوچەیەکی نەرمە لە سەری منداڵی تازە لەدایکبوودا هەیە.
- وشکی یان ڕەقی جەستە یان ملی منداڵەکە.
- ئەگەری زیادبوونی گریانی منداڵەکە لەکاتی هەڵگرینیدا، کە دەکرێت ژیرکردنەوەی قورس بێت.
هۆکارەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی پەردەکانی مێشک
ڤایرۆسە نائیفلیجییەکانی ڕیخۆڵە بەربڵاوترین هۆکاری هەوکردنی ڤایرۆسی پەردەکانی مێشک دادەنرێن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەویش بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لێیان CDC، بەتایبەتیش لە ماوەی نێوانی کۆتایی بەهار و سەرەتای پاییزی هەموو ساڵێک، چونکە لەو کاتەدا ڤایرۆسەکان زۆر بڵاو دەبنەوە، بەهەرحاڵ تەنها بڕێکی کەمی ئەم ڤایرۆسانە دەبنە هۆی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک، لەو ڤایرۆسانەی تریش کە دەبنە هۆی هەوکردنی ڤایرۆسی پەردەکانی مێشک بریتین لە:، ئەویش بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لێیان CDC، بەتایبەتیش لە ماوەی نێوانی کۆتایی بەهار و سەرەتای پایزی هەموو ساڵێک، چونکە لەو کاتەدا ڤایرۆسەکان زۆر بڵاو دەبنەوە، بەهەرحاڵ تەنها بڕێکی کەمی ئەم ڤایرۆسانە دەبنە هۆی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک، لەو ڤایرۆسانەی تریش کە دەبنە هۆی هەوکردنی ڤایرۆسی پەردەکانی مێشک بریتین لە:
- ڤایرۆسی ملەخڕێ
- ڤایرۆسی تامێسکە، کە لەگەڵ خۆیدا ڤایرۆسی تامێسکەی ئاسایی و قورس لەخۆ دەگرێت، کە دەکرێت ببیتە هۆی نەخۆشکەوتنی ئەو شوێنە و ئاوڵەی ئاوی.
- ڤایرۆسی سورێژە
- ڤایرۆسی ئەنفلۆزا.
- ڤایرۆسی هەوکردنی لیمفەکانی وێڵاش.
- ڤایرۆسەکانی ئەربۆ وەکوو ڤایرۆسی نیلی ڕۆژئاوا.
هەروەها گرنگە بزانرێت کە هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک دەکرێت لە هەموو تەمەن و کەسێکدا ڕووبدات، بەڵام کۆمەڵێک کارتێکەر کاریگەرییان هەیە لە ئەگەری توشبوون یان نەبوونی کەسێک بە بەراورد بە کەسێکی تر، وەکوو:
- منداڵانی کەمتر لە ٥ ساڵ بەگشتی.
- ئەو نەخۆشانەی دەناڵێنن بەدەست لاوازی کۆئەندامی بەرگری، کە دەکرێت ڕووبدات بەهۆی نەخۆشی جیاواز و چارەسەرە دەرمانییەکان یان ئەوانەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاردێن وەکو چارەسەری کیمیایی.
- ئەندامی گواستراوەی لەو ماوەیەدا، یان چاندنەوەی مۆخی ئێسک.
- ئەو منداڵانەی بەر لە مانگێک لە وادەی ئاسایی خۆیان لەدایک دەبن و ئەوانەی لاوازی کۆئەندامی بەرگرییان هەیە ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک.
لێکەوتە خراپەکانی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک
ئەو ئەگەرانەی لە هەوکردنی پەردەکانەوە پەیدا دەبن جیاوازن بە شێوەیەکی گشتی کە لە دوور مەودادا دەردەکەون، ئاگادارکردنەوەکان دەکرێت ببنە هۆی دەستنیشانکردنی زوو یان خێرا دەستکردنە چارەسەر "لە حاڵەتی هەوکردنی میکرۆبی یان کەڕوویی پەردەکان"، وێڕای حاڵەتی گشتی نەخۆشەکە پێشتر و ئەو نەخۆشیانەی کە پێشتر بە دەستیانەوە دەیناڵاند و چالاکی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم هەوکردنە ڤایرۆسییە زۆر بە مەترسیدار دانانرێت، وە زۆرجار پاش دوو هەفتە نامێنێت بەبێ هیچ لێکەوتەیەکی خراپ.
لە گرنگترین ئەو لێکەوتانەی کە دەکرێت دەربکەون لە ئەگەری پێش نەخستنی چارەسەر و جێبەجێنەکردنی ئامۆژگارییەکان بریتین لە:
- ئازار و تێکچوونی مێشکیی بەردەوام.
- تۆپەڵبوون و کۆبوونەوەی شلە لە نێوان کەلەی سەر و مێشک، کە بە کۆبوونەوەی ژێر دڵڕەقە(dura) ناسراوە.
- لەدەستدانی توانای بیستن.
- کۆبوونەوە و تۆپەڵبوونی شلە لەناو کەلەی سەر کە دەکرێت ببێتە هۆی ئاوسانی مێشک.
- پەککەوتن.
- مردن.
خۆپارێزی لە هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک
هیچ خۆپارێزییەکی تەواوەتی نییە لە هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک بۆ ڤایرۆسە ڕیخۆڵەییە نائیفلیجییەکان، کە بە بڵاوترین هۆکاری ئەم حاڵەتی نەخۆشییە دادەنرێت، بەڵام گرنگترین ئەو ڕێکارانەی دەکرێت جێبەجێبکرێت بۆ ریگری لە بڵاوبوونەوەی توشبوون بە ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی هەوکردنی پەردەکانی مێشک بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە: پەردەکانی مێشک بۆ ڤایرۆسە ڕیخۆڵەییە نائیفلیجییەکان، کە بە بڵاوترین هۆکاری ئەم حاڵەتی نەخۆشییە دادەنرێت، بەڵام گرنگترین ئەو ڕێکارانەی دەکرێت جێبەجێبکرێت بۆ ریگری لە بڵاوبوونەوەی توشبوون بە ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی هەوکردنی پەردەکانی مێشک بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە:
- شۆردنی دەستەکان بە ئاو و سابوون، بەتایبەت پاش گۆرینی دایبی منداڵەکە یان بەکارهێنانی سەرئاو یان پژمین.
- دوورکەوتنەوە لە دەستدان لە دەموچاو لەئەگەری ئەوەی دەستەکان باش نەشۆردرابن.
- دوورکەوتنەوە لە دەستدان لە خۆش وەکو تەوقەکردن و باوەش پیاکردن و هاوبەشی پێکردنی قاپ و کەوچکەکان لەگەڵ نەخۆشدا.
- داپۆشینی دەم و لووت بە پارچە پەڕۆیەک لەکاتی پژمە و کۆکە.
- پاکردنەوە و شۆردنی ڕووەکان بە بەردەوامی، وەکو یارییەکان و دەسکی دەرگاکان، بەتایبەت لەکاتی هەبوونی نەخۆشێک لە ماڵەوە.
- مانەوە لەماڵەوە لەکاتی نەخۆش کەوتنی کەسەکە.
- خۆپاراستن لە گازگرتنی مێشوولە و مێرووەکانی تر کە دەکرێت چەندین نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا بگوێزێتەوە، هەروەها پاککردنەوەی ماڵ لە مشک و قرتێنەکانی تر ژە دەکرێت چەندین نەخۆشی ڤایرۆسی بگوێزنەوە.
زۆر ڤایرۆس هەن کە دەکرێت بە کوتان رێگریان لی بکرێت وەکوو سورێژە و ملەخڕێ و ئاوڵەی ئاوی و ئەنفلۆزا، کە دەکرێت ببنە هۆی هەوکردنی ڤایرۆسیی پەردەکانی مێشک، بۆیە پێویستە کەسوکاری منداڵەکە بەتەواوەتی پابەند بن بە خشتەی کوتانەکانی منداڵەکەیانەوە.