بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-07-16-23:55:00 - کۆدی بابەت: 5922
بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی ئەو بەشەی ئەندازیارییە کە بەرپرسە لە دیزاینکردن و بەرەو پێشبردنی سیستەم و پڕۆگرامەکان، مامەڵە دەکات لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.

پڕۆگرامسازی بریتییە لە زنجیرە فەرمانێك کە دەدرێتە کۆمپیوتەر، ئەم فەرمانانە چەند کردارێکی گرنگن وەکوو پیشاندانی زانیاری و کۆگاکرنی داتاکان.
هەروەها ئەم بەشە لە پسپۆڕییەکانی ئای تییە (IT)، کە لەسەر بنچینەی کۆمەڵێك یاسا و ڕێسا دانراوە ئامانجیان دیزاینکردن و بەرەو پێشبردنی پڕۆگرامسازی و ئەو پڕۆگرامانەن بە کوالێتییەکی باش، و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ. 

تایبەتمەندی و مەرجەکانی بوون بە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی 

  • لێهاتوویی لە دیزاین و شیکارکردن.
  • لێهاتوویی لە نوسینەوەی کۆد و شارەزایی لەو بوارەدا.
  • پەیوەست بوون بە کاتەوە.
  • توانایی لە بەرەوپێشبردنی سیستمە جیاوازەکان.
  • جیاکاری بکات لە نێوان ئەندازیاریی و پڕۆگرامسازی.
  • وردکار و کارامە بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆژیا.
  • بەتوانا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا، چونکە ئەم بەشە بڕێکی زۆر لە زاراوە تەکنیکییە ئینگلیزییەکان لە خۆدەگرێت و  خوێندن لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە.
  • بەتوانا بێت لە بەرهەمهێنان و دیزاینکردنی پڕۆگرام و سیستەمەکان.
  • کارامەیی هەبێت لە STEAM واتا لێهاتوویی لە زانست و تەکنەلۆژیا، ئەندازیاریی و بیرکاری.
  • توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
  • حەزی نوێگەری و داهێنانی هەبێت.
  • گرنگیدان بە وردەکارییەکان.
  • کارامە بێت لە ئاسانکردنەوەی بابەتە ئاڵۆز و قورسەکان.
  • توانای بڕیاردان و بەڕێوەبردنی هەبێت.
  • بە توانا بێت لە زمانە جیهانییەکانی پڕۆگرامسازی. 

جیاوازی نێوان ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر 

هه‌ردوو بەشی ئەندازیاریی كۆمپیوته‌ر و پڕۆگرامسازی په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپیوته‌رەوە هه‌یه‌ به‌ڵام جیاوازن، چونكه‌ ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر له‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر (واته‌ به‌شه‌ ڕه‌قه‌كه‌ی كه‌ هاردوێره‌) ده‌كۆڵێته‌وه‌، ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی له‌ پڕۆگرامەکانی كۆمپیوته‌ر و وێبسایت و شتی تر (واته‌ به‌شه‌ نه‌رمه‌كه‌ی كه‌ سۆفتوێره‌) ده‌كۆڵێته‌وه‌. 

وانە سەرەکییەکانی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی 

کوردی  ئینگلیزی
داتاشراوەکان و تەواوکاری Calculus
دیزاینکردن و شیکارکردنی سیستەمەکان  System Analysis and Design 
تێستی سۆفتوێر Software Tasting 
بەڕێوەبردنی پڕۆژە تەکنەلۆژییەکان IT project Management 
داتا سترەکچەر Data Structure
بنچینەی داتاکان Data base
دیزاینکردن و شیکارکردنی ئەلگۆریزمەکان Algorithms Design and Analysis 
سیستەمە کارپێکەرەکان Operation Systems
پڕۆگرامسازی ئینتەرنێت Internet Programming
پڕۆگرامسازی بینراو Visual Programming
بازرگانی ئەلیکترۆنی E-commerce
بەڕێوەبردنی نموونە پڕۆگرامسازییەکان Software Configuration Management 
زیرەکی دەستکرد Artificial Intelligence
مرۆڤ و کۆمپیوتەر Human- Computer-Interaction
سیکوریتی زانیارییەکان Information and Network Security
  • ئەم وانانە بە شێوازی تیۆری و کرداەکی دەخوێنرێت، لەگەڵ چەندین وانەی لاوەکی تریش.
  • ماوەی خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە و بە زمانی ئینگلیزییە. 
  • دەکرێت بڵێین ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی تێکەڵەیەكە لە تەکنەلۆژیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر و پسپۆڕییە ئەندازیارییەکان، بە ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بەو بوارانەوە. 

لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی 

  • بۆ بوون بە خاوەنی پڕۆژەی خۆت پێویستی بە سەرمایەی گەورە نییە.
  • بڕی زیان کەمترە بەراورد بە قازانج و دەستکەوت.
  • ئەندازیاری دەرچووی ئەم بەشە توانای جیاکاریی و ناسینەوەی پڕۆگرامەکان و سیستەمەکانی هەیە.
  • ئەندازیاری دەرچوو زۆر بە ئاسانی توانای لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی هەیە .
  • بەهۆی ئەوەی ئیستا تەکنەلۆژیا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا زاڵە، بۆیە بوار و هەلی کارکردن لەم بەشە زۆر فراوانە.
  • بەدەستهێنانی داهات و مووچەیەکی بەرز.
  • بوارەکانی کارکردن هەمەچەشن و فراوانە.
  • ئەم پسپۆڕییە ئاسانترە بەراورد بە بەشە ئەندازیارییەکانی تر.
  • شوێنی کارکردن سنوردار نییە و تەنها لە ئۆفیس و شوێنە داخراوەکان نییە، بەڵکو ئەندازیار لە هەر جێگەیەك بێت دەتوانێت کاری خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت تەنها پێویستی بە لاپتۆپێك و هێڵی ئینتەرنێت هەیە. 

لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی 

  • کارێکی وورد و ئاڵۆزە پێویستی بە ئاگایی زۆرە.
  • کارکردن بۆ ماوەیەکی درێژ کە دەگاتە پتر لە 40 کاژێر لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزاری. 
  • دەبێت بە بەردەوامی کار لەسەر توانا و لێهاتووییەکانت بکەیت و بەرەویان پێ بدەیت.
  • بەکارهێنان و کارکردن لە سەر لاپتۆپ و کۆمپیوتەر بە بەردەوامی کە دەبێتە هۆی ماندووبوون و زیانگەیاندن بە تەندروستی چاو و جەستەت.
  • کارەکان تاڕادەیەك لەیەکدەچن و چەند خاڵێکی ورد جیایان دەکاتەوە. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 


سەرچاوەکان



5277 بینین