ناوهڕۆك
ناساندن
ئەندرۆید (بە ئینگلیزی: Android) بریتییە لە سیستمی کارپێکەری مۆبایلەکان، کە لەسەر ناوک (kernel)ـی دەستکاریکراوی لینوکس و چەند نەرمەواڵەیەکی کراوە (open source) دروستکراوە، ئەم سیستمە لە بنەڕەتدا بۆ شاشە لەمسەکان دروستکراوە وەک مۆبایلەکان و تابلێتەکان، سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید لەلایەن کۆمەڵە پڕۆگرامەرێکەوە پەرەیپێدەدرێت کە بە هەوپەیمانی ئۆپن هاندسێت (Open Handset Alliance) ناسراون و لەلایەن کۆمپانیای گوگڵەوە سپۆنسەر دەکرێن، سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید لە ساڵی 2007 ئاشکراکرا و یەکەم مۆبایل کە سیستمەکەی بەکارهێنا بریتیبوو لە مۆبایلی (HTC Dream) کە لە مانگی 8ـی 2008 بڵاوکرایەوە.
سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید بێبەرامبەرە و هەروەها کراوەیە و بە (Android Open Source Project - AOSP) ناسراوە، بەڵام هەندێک لەو ئامێرانەی کە سیستمی ئەندرۆید بەکاردەهێنن هەندێک نەرمەواڵەی تایبەتی تێدایە کە تایبەتە بەو ئامێرەی کە کۆمپانیاکە دروستی دەکات.
نزیکەی ٪70ـی ئەو مۆبایلانەی کە سیستمی ئەندرۆید بەکاردەهێنن ئێکۆسیستمی گۆگڵ بەکاردەهێنن، بەڵام هەندێک لە کۆمپانیاکان دەستکاری ڕووکارەکەی دەکەن وەک کۆمپانیای سامسۆنگ کە ڕووکاری (One UI) بەکاردەهێنێت، هەروەها ئێکۆسیستمی تر هەیە کە کێبڕکێ دەکات لەگەڵ ئێکۆسیستمی گۆگڵدا وەک ئێکۆسیستمی (Fire OS) کە لەلاین کۆمپانیای ئەمەزۆنەوە پەرەی پێدەدرێت.
سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید خاوەنی زۆرترین فرۆشیارە لە جیهاندا لە ساڵی 2011ـەوە، لە مانگی 5ـی ساڵی 2021ـەوە زیاتر لە 3 ملیار بەکارهێنەری مانگانەی هەیە، هەروەها لە مانگی 1ـی ساڵی 2021ـدا گۆگڵ پلەی ستۆر (Google Play Store) زیاتر لە 3ملیۆن نەرمەواڵەی تێدایە بۆ داگرتن، لە ئێستادا وەشانی جێگیری سیستمەکە بریتییە لە (Android 11) کە لە 8/9/2020 بڵاوکرایەوە.
مێژوو
کۆمپانیای ئەندرۆید لە پاولۆ ئاڵتۆ، کالیفۆڕنیا لە مانگی 10ـی ساڵی 2003 لەلایەن ئاندی ڕوبین، ڕیچ مینەر، نیک سیرس و کریس وایت دامەزرا، بەپێیی قسەکانی ئاندی ڕوبین ئامانجی ئەوەیە کە دەیانەوێت مۆبایلێک دروستبکەن کە زیرەک بێت و زیاتر لە تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنەرەکەی تێبگات، یەکەمین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بریتیبوو لە دروستکردنی سیستمی کارپێکەری تایبەت بە کامێرا دیجیتاڵییەکان، پاشان کۆمپانیاکە بڕیاریدا کە بازاڕی کامێرا هێندە گەورە نییە بۆ ئامانجەکانیان و بڕیاریندا کە سیستمی ئەندرۆید بەرەوپێش ببەن و بیکەن بە سیستمێک کە ڕکابەری سیستمەی کارپێکەری سیمبیان (Symbian) و مایکرۆسۆفت ویندۆس مۆبایل بکات.
لەسەرەتادا ئاندی گرفتی هەبوو لە دۆزینەوەی سەرمایەدار، بۆیە چەند جارێک دووچاری دەرکردن بوونەوە لە ئۆفیسەکەیان، سیتڤن پێڕڵمان کە هاوڕێیەکی نزیکی ئاندی ڕوبین بوو 10،000 دۆلار دەدات بە ئاندی بەبێ ئەوە هیچ پشکێک وەربگرێت لە کۆمپانیاکە، هەروەها ڕیگەیاند "من بۆیە ئەم کارەم کرد چونکە باوەڕم بە کارەکەی هەبوو و دەمەوێت یارمەتی بدەم"
لە مانگی 7ـی 2005 کۆمپانیای گوگڵ کۆمپانیای ئەندرۆیدی کڕی بە بڕی 50 ملیۆ دۆلار، هەروەها کارمەندە سەرەکییەکانی وەک ئاندی ڕوبین، ڕیچ مینەر، نیک سیرس و کریس وایت ڕۆشتنە ناو کۆمپانیای گوگڵ، پاشان لە کۆمپانیای گوگڵدا تیمەکە لەلایەن ئاندی ڕوبینەوە بەڕێوەدەبرا و هەستان بە دروستکردنی سیستمێکی کارپێکەری مۆبایل کە بە ناوکی لینوکس (Linux kernel) کاریدەکرد.
لە ساڵی 2006 پێشبینیدەکرا کە گۆگڵ دەیەوێت بڕواتە ناو بازاڕی مۆبایلەوە، هەروەها نمونەیەکی سەرەتاییان بڵاوکرایەوە کە مۆبایلێکبوو کە لە مۆبایلی بلاکبێری دەچوو وە شاشەکەی لەمس نەبوو، بەڵام بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی مۆبایلی ئایفۆن لە ساڵی 2007، وای لە کۆمپانیای گوگڵ کرد کە بگەڕێنەوە بۆ سەرەتا و دووبارە دیزاینی بەرهەمەکەیان بکەنەوە، پاش ئەمە لە ساڵی 2008 کۆمپانیای نۆکیا و بلاکبێری مۆبایلێکی لەمسیان بڵاوکردەوە کە دەیتوانی ڕکابەری مۆبایلی ئەپڵ (iPhone 3G) بکات، یەکەمین مۆبایل کە سیستمی ئەندرۆیدی بەکاردەهێنا بریتیبوو لە (HTC Dream) هەروەها ناسرابوو بە (T-Mobile G1) کە لە 23/9/2008 بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی 2008ـەوە سیستمی ئەندرۆید چەندین نوێکردنەوەی بەخۆوە بینیوە، کە هەر دانەیەکیان جەندین گۆڕانکاری نوێی بۆ سیستمەکە دەهێنا و کێشەکانی چارەسەر دەکرد، هەروەها هەر وەشانێکی سیستمی ئەندرۆید بە ناوی شیرینییەکەوە ناونرابوو کە بریتین لە (Cupcake، Donut، Eclair، Froyo)، لەساڵی 2013 کە وەشانی (Android KitKat) بڵاوکرایەوە، گوگڵ ڕایگەیاند "چونکە ئەم ئامێرانە ژیانمان شیرین دەکەن، بۆیە ناوی شیرینییەکان دەنێین لە سیستمەکانمان".
لە ساڵی 2008ـەوە بۆ ساڵی 2013 هیوگۆ بارا وتەبێژی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەبوو، بەڵام لە مانگی 8ـی ساڵی 2013 کۆمپانیاکەی بەجێهێشت و ڕۆشت بۆ کۆمپانیای شاومی (Xiaomi)، شەش مانگ پێش ئەم ڕووداوە بەڕێوبەری کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە ئاندی ڕوبین لە بەشی ئەندرۆید نەماوە و ئێستا کاری تر دەکات و سوندار پچای (Sundar Pichai) شوێنی دەگرێتەوە، پاشان سوندار لە ساڵی 2015 دەبێت بەڕێوبەری کۆمپانیای گوگڵ و هیرۆشی لۆکهێمەر (Hiroshi Lockheimer) دەبێتە سەرۆکی بەشی ئەندرۆید.
لە مانگی 5ـی ساڵی 2019 ئەم سیستی کارپێکەرە بوو بە بەشێک لە جەنگی ئاڵوگۆڕی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بەبۆنەیەوە کۆمپانیای هواوی گرتەوە کە بەرهەمەکانی سیستمی کارپێکەری ئەندرۆیدیان بەکاردەهێنا، بۆیە لە هاوینی 2019 کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند کە جێگرەوەیەک بۆ سیستمی ئەندرۆید دروستدەکەن بە ناوی هارمۆنی ئۆئێس (Harmony OS).
لە 22/8/2019 بڵاوکرایەوە کە ئەندرۆید (Q) بە فەرمی ناوەکەی بریتیدەبێت لە (Android 10) کە ئەمەش کۆیایی هێنا بە بەکارهێنانی ناوی شیرینییەکان بۆ ناونانی وەشانەکانی ئەندرۆید، ئەندرۆید 10 لە 3ـی مانگی 9ـی 2019 بڵاوکرایەوە کە مۆبایلەکانی (Google Pixel) یەکەم مۆبایل بوون کە سیستمەکەیان پێبگات.
بەکاربەرەکانی سیستمی ئەندرۆید
هەندێک لە مۆبایلی کۆمپانیا بەناوبانگەکان کە سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید بەکاردەهێنن:
مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ
- Samsung Galaxy Note 10
- Samsung Galaxy A70
- Samsung Galaxy A51/A71
- Samsung Galaxy Z Flip
- Samsung Galaxy S20/+/Ultra
- Samsung Galaxy A11
- Samsung Galaxy A31
- Samsung Galaxy A41
- Samsung Galaxy A51
- Samsung Galaxy S21/+/Ultra
- Samsung Galaxy A52
مۆبایلەکانی کۆمپانیای هواوی
- Huawei Nova 3
- Huawei Mate 20
- Huawei P30
- Huawei P30 lite
- Huawei Nova 7i
- Huawei P40
- Huawei P40 lite 5G
- Huawei Mate 40
- Huawei Mate X2
- Huawei Nova 8 Pro 4G
مۆبایلەکانی کۆمپانیای شاومی
- Xiaomi Mi 5
- Xiaomi Mi 6
- Xiaomi Mi Note 3
- Xiaomi Pocophone F1
- Xiaomi Black Shark Helo
- Xiaomi Black Shark 2
- Xiaomi Black Shark 2 Pro
- Xiaomi Black Shark 3/Pro
- Xiaomi Black Shark 4/Pro
- Xiaomi Mi 10/Pro
- Xiaomi Mi Note 10/Pro
- POCO X3
- POCO M2 Reloaded
- Xiaomi Mi 11X/Pro
- Redmi Note 7 Pro
- Redmi 8
- Redmi 9
- Redmi K30S
- Redmi 9T/Note 9T
- Redmi Note 10S/5G
- Redmi K40 Gaming
- Redmi Note 8 2021
مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئۆپۆ
- Oppo F1
- Oppo F9
- Oppo Reno3 Pro
- Oppo Ace2
- Oppo Find X2 Lite/Neo
- Oppo A12s
- Oppo A73
- Oppo Reno5
- Oppo Find X3 Neo/Lite
مۆبایلەکانی کۆمپانیای وەن پڵەس
- OnePlus 5
- OnePlus 6
- OnePlus 8 Pro
- OnePlus Nord
- OnePlus Nord N100
- OnePlus 9 Pro
مۆبایلەکانی کۆمپانیای نۆکیا
- Nokia 7 Plus
- Nokia 9 PureView
- Nokia C1
- Nokia C2
- Nokia C20/G10
مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی
- LG G6
- LG V35 ThinQ
- LG Stylo 5
- LG W30 Pro
- LG Q51
- LG K22
- LG Wing
- LG K92 5G