ناوهڕۆك
ناساندن
بەشی ددانسازی (بە عەرەبی: طب الأسنان، بە ئینگلیزی: Dentistry) لقێکی سەرەکییە لە پزیشکی بەڵام بەشێکی سەربەخۆیە و بە جیا دەخوێنرێت، لە دوای پزیشکی گشتی لە ئاستی دووەمە لەسەر کۆلێژ و بەشەکانی تر، کاری سەرەکی ئەم بەشە پەیوەستە بە دیاریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دەم و ددان و چەناگە و شەویلگە، هەروەها خستنەڕووی ڕێگای هەمەجۆر و گونجاو بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکانی دەم و ددان.
ئەم بەشە دڵخوازی بەشێك لە خوێندکارانە و پێگە و ڕۆڵیێکی بەرزی هەیە لە کۆمەڵگەدا.
تایبەتمەندی و سیفاتی پزیشکی ددانی سەرکەوتوو
پزیشکی ددان پێویستە چەند تایبەتمەندییەكی هەبێت تا پزیشکێکی لێهاتوو و بەتوانا بێت لەوانە:
مەرجە زانستییەکانی خوێندنی ئەم بەشە
- بەدەستهێنانی کۆنمرەیەکی بەرز لە ئامادەیی.
- لە بابەتەکانی زیندەزانی و کیمیا و بیرکاری بەتوانا بێت.
- توانا و لێهاتوو بێت لە لەبەرکردن و تێگەیشتنی بابەتەکان.
- بەتوانا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا.
سیفات و تایبەتمەندیی کەسایەتی
- هەستکردن بە بەرپرسیارێتی.
- پشوو درێژی و ئارامیی لەگەڵ نەخۆشدا.
- وردکار و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان.
- پەیوەست بوون بەکاتەوە.
- لێهاتوو بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی جۆراوجۆر.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
لێهاتوویی و تایبەتمەندی لە کاتی کارکردن
- توانای مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئامێرە پزیشکییە وردەکانی هەبێت، وردبین و ڕاگرتنی هاوسەنگی دەست و پەنجەکان تا زۆر بەئاسانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکرێت.
- پێویستە پەیوەندی لەگەڵ پزیشکەکانی تر پتەو و بەهێز بێت بەتایبەتی پزیشکە پسپۆڕییەکانی ددان وەکوو پزیشکانی تاقیگەی دەم و ددان و تیشك.
- بوونی توانای شیکارکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان.
قۆناغەکانی خوێندنی پزیشکی ددان
خوێندن لەم بەشە پێنج ساڵە بە تیۆری و کردارەکی وانە دەخوێنرێت و بە زمانی ئینگلیزییە.
قۆناغی یەکەم و دووەم و سێیەم
قۆناغی یهكهم و دووهم بەشێوەیەکی گشتی ئەو وانانه دهخوێنرێن کە تیۆریین پێیان دهوترێ (Basics)، وانەکان بنچینەیین و وەکوو دەستپێك و سەرەتایەك وان بۆ پزیشکی ددان، پهیوهندییان به دهم و ددانهوه ههیه و ههندێك وانهی پهیوهندیداریش به پزیشكی گشتی لهم دوو قۆناغه و قۆناغی سێیهم بهتایبهتی دهخوێنرێت و لە قۆناغی سێیەم وانەکان بەشێوەیەکی چڕ و پڕتر دەخوێنرێت.
قۆناغی چوارەم و پێنجەم
لەم دوو قۆناغەدا خوێندکار ڕاستەوخۆ مامەڵە دەکات لەگەڵ نەخۆش، هەروەها وانە تیۆرییەکان و پسپۆڕییەکان لە کلینیکەکانی زانکۆ بە کردارەکی لەسەر نەخۆشەکان جێبەجێ دەکات.
لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم پێنج ساڵە خوێندکار پلەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت، پاشان بۆ ماوەی ساڵێك لە نەخۆشخانەکان و سەنتەری ددانەکان وەکوو پزیشکی یاریدەدەر/ نیشتەجێ (مقيم) دەست بەکاردەکات، دواتر بۆ ماوەی ساڵێك وەکوو پزیشکی پایە پلەبەند (متدرج) لە شارۆچکەکان دەست بەکاردەکات.
پسپۆڕییەکانی پزیشکی ددان
هەندێك پێيان وايە پزیشکی ددان تەنها یەک بەشە و ناتوانی پسپۆڕیی تێدا وەرگری، بەپێچەوانەوە دەتوانیت لە دوای تەواوکردنی ماوەی پلەبەند (تدرج) دەست بە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بکەیت بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە لەبوارێکی تایبەت و پسپۆڕیی وەرگرتن،
بەشە پسپۆڕییەکانی پزیشکی ددان
کوردی | ئینگلیزی |
---|---|
نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو | Maxilofacial Surgery |
پزیشکی ددانی کۆمەڵگە | Community dentistry |
پووک و دەورووبەری ددان | Periodontal |
درووستکردنی ددان | Prothodontic |
ڕاستکردنەوەی ددان | Orthodontic |
پزیشکی ددانی منداڵان | Pedodontic |
پزیشکی دەم | Oral Medicine |
تیشک تایبەت بە ددان | X-Ray |
وانە سەرەکییەکانی بەشی پزیشکی ددان
کوردی | ئینگلیزی |
---|---|
توێكاری لەش | Clinical Anatomy |
توێكاری ددان | Dental Anatomy |
كيميا | General chemistry |
زیندەزانی | Biology |
بنەماکانی ددانسازی | Dental informatics |
فیزیا | Physics |
زاراوەی ئینگلیزی | Terminology |
کیمیای زیندەزانی | Biochemistry |
فسیۆلۆجی | Physiology |
دروستکردن و تەکنیکی ددان | Prothetics |
کەرەستەکانی ددانسازی | Dental Metrial |
شانەزانی | Histology |
شانەزانی دەم | Oral Histology |
مایکرۆبایۆلۆجی | Microbiology |
دەرمانزانی | Pharmacology |
نەشتەرگەری | Surgery |
نەشتەرگەری دەم و ددان | Oral Surgery |
پاراستنی دەم و ددان | Conservative |
تەندروستی کۆمەڵ | Community |
پزیشکی گشتی | General Medicine |
پاسۆلۆجی | Pathology |
دروستکردنی ددان | Prothetics |
ڕاستکردنەوەی ددان | Orthodontucs |
تیشك | Radiology |
نەخۆشیەکانی دەم | Oral Pathology |
پزیشکی دەم | Oral Medicine |
دروستکردنی ددان | Pedodontics |
پزیشکی منداڵان | Prevention |
ئەمانە وانە سەرەکییەکانن لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر دەگۆڕێت، وانەی لاوەکی تریش هەن کە پێویستە بخوێنرێت.
لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی پزیشکی ددان
- پزیشکی ددان پێگە و ڕۆڵی تایبەتی هەیە لە کۆمەڵگەدا.
- بە پێی کات و ئەزموون مووچە و داهاتی بەرزی دەستدەکەوێت.
- یارمەتیدانی هاوڵاتیان.
- پیشەی پزیشکی ددان پیشەیەکی جێگیرە.
لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی پزیشکی ددان
- ماندووبوون و بێزاری بەهۆی درێژی کاتی کارکردنی.
- ماوەی خوێندن درێژ و ماندووکەرە و پێویستی بە پشوودرێژی هەیە.