ناوهڕۆك
ناساندن
بەشی دەرمانسازی (بە ئینگلیزی: Pharmacy) له بەشه پزیشکیەکانە و لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئاستی نمرەوە دوای هەریەك لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان دێت، لە ڕووی دامەزراندنیشەوە لەگەڵ بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددان و پەرستاری دامەزراندنیان ڕاستەوخۆیە.
زانستی دەرمانسازی بریتییە لە تەکنیك یاخود زانستی دروستکردن و دەستەبەرکردنی دەرمان، پسپۆڕی دەرمانسازی پسپۆڕییەکی پزیشکی و تەندروستییە، کاری سەرەکی بریتییە لە فەراهەمکردنی دەرمان و زانینی پێکهاتە سەرەکییەکانی هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەیەکی ڕاست و تەندروست و دیاریكردنی ژەمە دەرمانەکان، لێكۆڵینهوه له دهرمان و دروستكردنی، چۆنیهتی كاركردنی و كاریگهرییهكانییە بەگشتی لە سەر زیندەوەران و بەتایبەت لە سەر مرۆڤ.
ئەم کۆلێژە یەکێکە لە دڵخوازترین کۆلێژەکانە لە لای خوێندکاران و ساڵانە ژمارەیەکی دیاریکراو خوێندکار وەردەگرن.
قۆناغەکانی خوێندنی دەرمانسازيی
خوێندنی ئەم بەشە پێنج ساڵە، لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت، پاشان بۆ ماوهی ساڵێك له نەخۆشخانەکانی ناو شار وەکوو پزیشکی یاریدەدەر/موقیم دەستبەکار دەبێت.
دواتر بۆ ماوهی دوو ساڵ وهك پایەپلهبهند/ متدرج له دهرهوهی شار له قهزا و شارۆچکەکان دەستبەکار دەبێت.
دوای ئەوە ئەگەر ویستی پلەی بەرزتر هەبوو دەتوانرێت خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بخوێنرێت بۆ وەرگرتنی چەند پسپۆڕییەك لەوانە:
کوردی | ئینگلیزی |
---|---|
دەرمانسازی کلینیك | Clinical pharmacy |
زانستی دەرمان و ژەهرناسی | Pharmacology and Toxicology |
کیمیای پزیشکی | Medical chemistry |
پیشەسازی دەرمان | Industrial Pharmacy |
پەرەسەندنی دەرمان | Drug Development |
زانستی دەرمان | Pharmacology |
شیكردنهوهی نەخۆشی | Patients Analysis |
سیفات و مەرجی دەرمانسازی سەرکەوتوو
- لێهاتوو بێت لە زانستی زیندەزانی و کیمیا.
- لێهاتوو بێت لە زمانی ئینگلیزیدا چونکە ئەم بەشە زاراوەی ئینگلیزی وردی زۆرە.
- هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و مامەڵەکردنی گونجاو لەگەڵ نەخۆشدا.
- وردبین و ژیری و زیرەکی.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
وانە سەرەکییەکانی بەشی دەرمانسازی
کوردی | ئینگلیزی |
---|---|
فیزیای دەرمانسازی | Physical Pharmacy |
زانستی دەرمان | Pharmacology |
کیمیای پزیشکی | Medical chemistry |
کیمیای دەرمانسازی | Paythochemestry |
ڕێگاکانی شیکاریی | Instrumental Method of Analysis |
مایکرۆبایۆلۆجی دەرمانسازی | Pharmaceutical Microbiology |
دەرمانی بێ ڕەچەتەی پزیشکی | Non Prescription drug |
زانستی ژەهرناسی | Toxicology |
توێکارزانیی و شانەزانی | Anatomy and Histology |
فسیۆلۆجی | Physiology |
زانستی نەخۆشی و بەرگری | Pathology and Immunology |
دەرمانسازیی کلینیك | Clinical pharmacy |
ئەمانە و چەندین وانەی لاوەکی تر کە پێویستە و مەرجە خوێندکارانی بەشی دەرمانسازی بیخوێنن.
بوار و شوێنی کارکردنی دەرمانساز
- دەرمانخانەکان: لە دوای دووساڵی پزیشکی پلەبەند، دەرمانساز دەتوانێت دەرمانخانەی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە و کاری لێبکەن
- نەخۆشخانەکان: لە نەخۆشخانەی حوکومی یان تایبەت دەرمانساز بۆی هەیە کار بکات.
- کارگەکانی دروست کردنی دەرمان
لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی دەرمانسازیی
- بڕوانامەی دەرمانسازی جیهانییە، بەو واتایەی لە هەموو جیهان باوەڕپێکراوە و هەلی کارکردنی هەیە لە دەرەوەی وڵات.
- یارمەتیدانی نەخۆش و چارەسەرکردنیان.
- بەدەستهێنانی کارێکی جێگیر و دامەزراندنی ڕاستەوخۆ.
- داهاتێکی بەرز.
- شوێنی کارکردن لە ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام بەراورد بە پیشەکانی تر.
- بە دەستهێنانی پێگەیەکی تایبەت لە نێو کۆمەڵگەدا.
لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی دەرمانسازیی
- ماوەی کارکردن درێژە و بۆ چەندان کاژێری بەردەوامی هەیە.
- ماوەی خوێندنی دەرمانسازی درێژە و پێویستی بە پشوو درێژی و ئارامی هەیە چونکە تا ڕادەیەك قورس و ماندووکەرە.
- کارکردن سنوردارە و ڕۆتینێکی بەردەوامی هەیە.
- ئەگەر تۆ ئاستی زانستیت لە وانەی کیمیا و زیندەزانی و زمانی ئینگلیزیدا باش نەبوو، توانای لەبەرکردن و تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان زانستییەکاب لاواز بوو، ئەوا خوێندنی دەرمانسازیی بۆ تۆ ناگونجێت.
گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت
- زانکۆی هەولێری پزیشکی
- زانکۆی دهۆك
- زانکۆی سلێمانی