ناوهڕۆك
ناساندنی زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز
لە زانستی کۆمپیوتەردا زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز زمانێکە کە جیاوازی زۆری هەیە لە زمان و ڕێنماییەکانی کۆمپیوتەر، بە پێچەوانەی زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم کە زیاتر لە ڕێنماییەکانی کۆمپیوتەر دەچێت و هەروەها پێویستی بە ڕێکخستنی بیرگەی کەمتر هەیە، بەڵام زمانە ئاستبەرزەکانی پڕۆگرامسازی زۆر ئاسانتر کاریان پێدەکریت لەچاو زمانە ئاستنزمەکاندا، چوونکە زمانە ئاست بەرزەکان لە زمانی مرۆڤەکانەوە نزیکترن و ئاسانتر دەتوانن لێی تێبگەن.
لە ساڵەکانی 1960ـەکان، زمانە پڕۆگرامسازییە ئاست بەرزەکان کە بە بەکارهێنانی کۆکەرەوە (کۆمپایلەر) کاریان پێدەکرا، پێیاندەوترا کۆدە ئۆتۆماتیکییەکان (Autocode)، نموونەی کۆدە ئۆتۆماتیکییەکان وەک زمانەکانی کۆبۆڵ (COBOL) و فۆرتان (COBOL).
یەکەمیم زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز ناوی بلانکاکول (Plankalkül) بوو، کە لەلایەن کۆنران زوسێ دروستکرا، بەڵام لەو کاتەدا کاری پێنەکرابوو بەبۆنەی جەنگی جیهانی دووەمەوە، زمانی فۆرتان یەکەمین زمانی ئاسبەری پڕۆگرامسازی بوو کە بەخێرایی بڵاوبوویەوە، هەروەها زمانی ئالگۆڵ (ALGOL) کە لەنێوان ساڵەکانی 1958 و 1960 لەلایەن ئەندازیارانی ئەوروپا و ئەمریکا دروستکرا، یەکەم زمانبوو کە کە بەجوانی نرخ و ناوی نرخەکانی لەیەک جیادەکردەوە، هەروەها چەند نوێکارییەکی پڕۆگرامسازی ڕێکخراوی (structured programming) تێدابوو، وەک سینتاکسەکانی (while-do) و (if-then-else)،
تایبەتمەندییەکانی زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز
زمانە پڕۆگرامسازییە ئاست بەرزەکان مانای بەرزی ئەو جیاوازییەیە کە لەنێوان زمانەکە و زمانی ئامێر (machine language)ـدا هەیە، لە زمانە ئاستبەرزەکاندا پێویست ناکات کار لەگەڵ تۆمارکردن و ناونیشانی بیرگەدا کاربکرێت، بەڵکوو زمانە ئاسبەرزەکان کار لەگەڵ گۆڕاو، ڕیز (array)، تەن (Object) و یاسا ژمێریارییە ئاڵۆزەکاندا دەکرێت، بەپێچەوانی زمانە ئاست نزمەکانەوە، زمانە ئاست بەرزەکان هیچ پێکهاتەیەکیان نییە کە ڕاستەوخۆ کۆمپیوتەر بتوانێت لێی تێبگات، هەروەها پڕۆگرامەرەکان دەرتوانن زۆر بە ئاسانی لە زمانە ئاستبەرزەکان تێبگەن و زمانە ئاستبەرزەکانیش زۆرجار یارمەتی پڕۆگرامەرەکان دەدەن بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگایان لێیبێت.
شێوازەکانی جێبەجێکردن
وەرگێڕان – interpret
کاتێک کۆدێک بە زمانێک دەنووسرێت و لەلایەن پڕۆگرامێکەوە وەردەگێردرێت، کۆدەکە یەکسەر کاری پێدەکرێت، واتا ئەو پڕۆگرامەی کە پییدەوترێت وەرگێڕ (interpreter) هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی دێڕ بە دێڕی کۆدەکان و پاشان جێبەجێ کردنیان.
کۆکردنەوە – Compile
کاتێک پڕۆگرامێک دەنووسرێت و کۆدەکرێتەوە، ئەوا هەموو گۆڕاو، ڕیز (array)، تەن (Object) و یاسا ژمێریارییە ئاڵۆزەکاندا دەگۆڕێت بۆ زمانی ئامێر و پاشان کارپێکردنیان.
چەند نموونەیەکی زمانە ئاستبەرزەکان
نزیکەی 240 زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز هەیە ئەمانەش چەند نموونەیەکن:
- Python
- Java
- JavaScript
- C#
- C
- C++
- PHP
- ActionScript
- ASP / ASP.NET
- FORTRAN
- FORTRAN
- jQuery
- Objective-C
- Pascal