ناوهڕۆك
هەستیاریی وەرزی چییە؟
هەروەها پێشی دەوترێت گزرەتا، وە ڕوودەدات کاتێک کۆئەندامی بەرگریی لەش کارلێک دەکات لەگەڵ ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاریی وەکوو دەنکە هەڵاڵەی دارەکان و گیایەکان، دەنکە هەڵاڵە بە بڵاوترین هۆکاری هەستیاری دادەنرێت، کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێتەوە و زۆرجار لە وەرزی هاویندا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک جار زستان ڕوودەدات، بەڵام دەکرێت لای هەندێک بە درێژایی ساڵەکە ڕووبدات، هەروەها نیشانەکانی هەستیاریی وەرزی کە دەکرێت لای کەسەکە دەربکەون زۆرن، هەروەها دەکرێت چارەسەریان بکرێت لە ڕێگەی دەرمانەکانی دژە هیستامین و دژە داخرانەکان.
نیشانەکانی توشبوون بە هەستیاریی وەرزی
لەکاتی توشبوونی کەسەکە بە سەرما هەموو ساڵێک لە هەمان کاتدا ئەوە بەڵگەیە لەسەر توشبوونی کەسەکە بە هەستیاریی وەرزی، نیشانەکانی تریش زۆرجار بە شێوەیەکی لەناکاو دەردەکەون و تاکوو کاتی چارەسەر بەردەوام دەبن، لە گرنگترین نیشانەکانیش بریتین لە:
پژمە
حاڵەتێکە دەبێتە هۆت دەرچوونی بڕێکی زۆر هەوا لە لووت و دەمەوە بە شێوەیەکی لەناکاو لە ئەنجامی لە ئەنجامی هاندرانی پەردە داپۆشەرەکانی لووت و قوڕگ، پژمە بە یەکێک لە نیشانەکانی هەستیاریی وەرزی دادەنرێت، هەندێک جار هاوەڵی دەکرێت بە سووتانەوە و خورانی چاوەکان و ئاوهاتن لە لووت و هەوکردنی قوڕگ و کۆکە، هەروەها دەکرێت ئەنجامی چەند هۆکارێکی تر بێت وەکوو هەڵمژینی هەوای پیس و بەرکەوتنی ڕووناکی زۆر و خواردنی چەند جۆرێکی دەرمان و خواردنی تفت و توشبوون بە سەرما و ئەنفلۆنزا، هەروەها جێی ئاماژەیە کە بە دەگمەن ڕوودەدات پژمە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت.
گیرانی لووت
هەروەها پێشی دەوترێت لووت داخران و یەکێکە لە نیشانەکانی هەستیاریی وەرزیی، هەروەها هەندێک جار لووت گیرانەکە هاوکاتە لەگەڵ پەیدابوونی چڵم، زۆرجار مەترسیدار نییە و پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام کاتێک کاریگەری دەخاتە سەر نوستن و شیرپێدان پێویستی بە بەشداری پێکردنی چارەسەر و گرنگیپێدانی تەندروستی هەیە، دەکرێت داخرانی لووت چەندین هۆکاری تری هەبێت وەکوو زۆر خواردنەوەی ماددە کهولییەکان و هەوکردنی گیرفانەکانی لووت و توشبوون بە سەرما و لەجێچوونی کۆڵەکەی لووت و پەستانی دەماری و هەڵمژینی دووکەڵی جگەرە و بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.
خوروو(خوران)
ئاماژەیە بۆ هەست بە نائارامیی و حەزێکی زۆر بۆ ڕووشاندنی پێست، جێی ئاماژەیە خوران لای کەسانی بەتەمەن بەربڵاوە و ئەوەش بەهۆی وشکی پێستیان، ڕەنگە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی لەش ڕووبدات وەکوو قۆڵ و قاچەکان، یان دەکرێت لە هەموو جەستەدا ڕووبدات، هەندێک جاریش هاوەڵی دەکرێت بە کڕێش و سووربوونەوە و وشکبوونی پێست، چەندین هۆکاری خورانی پێست هەن وەکوو ئیکزیما و نەخۆشی پوولەکە و نەخۆشی گەڕی و سووتان و شەکرە و پەککەوتنی گورچیلە و نەخۆشی دەروونی و دووگیانیی.
داخرانی گوێ
یەکێکی تر لە نیشانەکانی هەستیاریی وەرزیی، کە ڕوودەدات لەکاتی داخرانی جۆگەی ئۆستاکی "کە ئەویش جۆگەیەکی بچووکە لە گووێی ناوەڕاستەوە درێژدەبێتەوە بۆ لووت"، دەکرێت، داخرانی گوێ دەکرێت لە ئەنجامی چەندین هۆکاری وەکوو توشبوون بە سەرما و هەوکردنی گیرفانەکانی لووت و گەشتکردن بۆ شوێنە بەرزەکان ڕوودەدات، کاتێک ئەم داخرانە دەبێتە هۆی تا و لەدەستدانی توانای بیستن و کێشەی هاوسەنگی و هەست بە ئازارێکی توند لە گوێ و دەرچوونی دەردراوەکانی گوێ پێویستیی ڕاستەوخۆی بە گرنگیپێدانی تەندروستی دەبێت، زۆرجاریش چارەسەرەکە لە رێگەی دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی و چارەسەرکردنی ئەوەوە دەبێت.
نیشانە کەم باوەکان
توشبوونی ئەو کەسانەی کە خۆیان هەناسەتەنگییان هەیە بە هەستیاریی وەرزی دەبێتە هۆی توندترکردنی هەناسەتەنگییەکە، وێڕای نیشانە باوەکانی کە باس کران چەند نیشانەیەکی ناباویش هەن کە لە کاتی توشبوون بە هەستیاریی وەرزییدا دەردەکەون وەکوو: سەرئێشە و کۆکە و دەنگی فیکە لەکاتی هەناسەدان، هەروەها جێی باسە کە کۆمەڵێک چارەسەری جێگرەوە دەکرێت یارمەتیدەربن لە باشبوونی حاڵەتەکە، لەوانەش: بەکارهێنانی ماددەی کیرسیتین "کە ڕەنگە بە سەوزە و میوەکان دەبەخشێت"، یان خواردنی ڤیتامین C، ئەویش بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندی دژی هیستامین تێیدا.