ناوهڕۆك
دەوالی گون چییە؟
بۆ هەبوونی زانیاری لەسەر دەوالی گون، پێویستە پێش ئەوە ئەو تورەکەیە بناسین کە گونەکانی تێدایە کە پێی دەوترێت تورەکەی گون، ئەم تورەکەیە لوولەی خوێن و خوێنبەرەکانی تێدایە کە خوێن دەگوازنەوە بۆ ڕژێنەکانی زاوزێ، لەکاتی ڕوودانی تێکچوون لەم لوولە خوێنانەی تورەکەی گون، دەکرێت دەوالی ڕووبدات، کە دەوالی گون واتای گەورەبوونی خوێنهێنەرەکانی ناو تورەکەی گونە، کە خوێنهێنەرەکان پێیان دەوترێت ضفيرة، دەوالی گون بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەکانی گون دادەنرێت، کە لە نزیکەی لە سەدا ١٥-٢٠ی نێرەکاندا ڕوودەدات و لە سەدا ٤٠ ی ئەو کەسانە ڕوودەدات کە کێشەی نەزۆکییان هەیە.
نیشانەکانی دەوالی گون
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەوالی گونەکان لە قۆناغی پێگەیشتندا ڕوودەدات، کە لە لای چەپی تورەکەی گونەوە زیاترە، هەروەها دەکرێت لە هەردوولا بوونی هەبێت، بەڵام زۆر بەدەگمەن ئەوە ڕوودەدات، هەروەها هەموو دەوالییەک کارناکاتە سەر بەرهەمهێنانی سپێرم، بۆیە دەکرێت کۆمەڵێک نیشانەی پەیوەست بەم نەخۆشییەوە دەربکەون، لەوانەش:
- هەبوونی کۆسپ (تاسە) لە یەکێک لە گونەکان یان هەردووکیان.
- ئاوسانی تورەکەی گون.
- هەبوونی خوێنبەری ئاوساو و لوولخواردوو لە تورەکەی گون، کە زۆرجار بەوە وەسف دەکرێت کە بە تورەکەیەکی کرم دەچێت.
- ئازاری کەم و بەردەوام لە تورەکەی گون.
- دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر ڕەپبوونی چووک، کە دەوالی گون لە نزیکەی لە سەدا (٣٥-٤٤)ـی توشبووان بە نەزۆکی یەکەمی و لە سەدا ٤٥-٨١ ی توشبووان بە نەزۆکی دووەمیدا بوونی هەیە.
هۆکارەکانی دەوالی گون
دەوالی گون تەنها لە تورەکەی گوندا ڕوودەدات، کە زۆر بەو دەوالییە دەچێت کە لە لاقەکاندا ڕوودەدات، کە دەکرێت کاربکاتە سەر بەرهەمهێنانی بڕی سپێرم و جۆرییەتیەکەی کە لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە نەزۆکی، هەروەها ڕەنگە قەبارەی گونەکان بچووک بکاتەوە، کە تۆوە پەتک خوێن دەگوازێتەوە بۆ گونەکان و لە گونەکانەوە، بەڵام دڵنیایی نییە دەربارەی هۆکاری ئەم دەوالییە "دەوالی تۆوە پەتک"، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە دەوالی گون دروستدەبێت کاتێک زمانەکانی ناو خوێنهێنەرەکان رێگری دەکەن لە وروژمی خوێن بە شێوە دروستەکەی خۆی، کە ئەمەش هۆکاری فراوانبوونی خوێنهێنەرەکانە، کە ئەمەش ڕەنگە زیان بە گونەکان بگەیەنێت.
دەستنیشانکردنی دەوالی گونەکان
بۆ دەستنیشانکردنی دەوالی گونەکان زۆرجار پزیشک پشکنینێکی جەستەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدەدات، وە لەبەرئەوەی قورسە هەست بە گونەکان بکرێت و بپشکنرێن لەکاتی پاڵکەوتندا، بۆیە پشکنینەکەیان لەکاتی وەستاندا دەبێت، لەم کاتەشدا ڕەنگە هەست بە بارستەیەکی نائاسایی لە سەروو گونەکان بکرێت کە بە تورەکەیەک کرم دەچێت، گەر بە بڕی پێویست گەورەبێت پزیشکەکە هەستی پێ دەکات، بەڵام گەر پشکنینی جەستەیی یەکلاکەرەوە نەبوو ئەوە پزیشک پەنا دەباتە بەر پشکنین بە شەپۆلەکانی سەروو بیستن، دەکرێت ئەم پشکنینە کە شەپۆلی دەنگی لەرەلەر بەرز بەکاردەهێنێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی وێنەیەکی ڕوونی پێکهاتەکانی ناوەوەی جەستە، ئەویش بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هۆکاری تر بۆ نیشانەکانی، لە هەندێک حاڵەتدا پەنا دەبرێتە بەر پشکنینی تر بۆ لابردنی هۆکارەکانی تر لە لیستەکە وەکوو ئوو ئاوسانەی پەستان دەخاتە سەر تۆوە پەتک.
چارەسەری دەوالی گون
گرنگە بزانرێت کە دەوالی گون هەمیشە پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس ڕەنگە بیانەوێت چارەسەری بکەن لە هەندێک حاڵەتدا، وەکوو ئەو حاڵەتانەی کە دەوالی دەبنە هۆی: ئازار، پوکانەوە، هەروەها نەزۆکی، هەروەها ڕەنگە هەندێک بیر لە لابردنی بکاتەوە لەکاتی گەڕان بەدوای تەکنینی یارمەتیدەری منداڵبوون، چونکە ئەم کێشەیە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆڵی گون لە هەندێک کەسدا، هەتاکوو زوتریش چارەسەر بکرێت باشترە، ئەویش بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم، هەروەها دەکرێت چارەسەری تری وەکوو دەرهێنانی دەوالی و داخستنی دەوالییەکان ئەگەر نیشانەکان خراپتر بوون پێویست بێت:
- دەرهێنانی دەوالی: دەرهێنانی دەوالی ئەو نەشتەرگەرییەیە کە تێیدا کەسی پسپۆڕی میزەڕۆ لە ڕێگەی سک یان حەوزەوە خوێنهێنەرە نائاساییەکان پێکەوە دەبەستێت یان دایان دەخات، بەمەش وروژمی خوێن دەگۆڕێت لە خوێنهێنەرە نائاساییەکانەوە بۆ خوێنهێنەرە ساغەکان.
- داخستنی دەوالی: ئەم نەشتەرگەرییە کەمتر ئازار دەگەیەنێت لە دەرهێنانی دەوالی، کە بۆرییەکی بچووک دەخرێتە ناو خوێنهێنەری ڕان یان ملەوە، دواتر کۆیلێک دەکرێتە بۆرییەکەوە و پاشانیش بۆ دەوالییەکان، بەمەش ڕێگری لە گەیشتنی خوێن دەکرێت بۆ خوێنهێنەرە نائاساییەکان.
خۆپارێزی لە دەوالی گون
خۆپارێزی لە دەوالی گون خۆی دەبینێتەوە لە ناسینی هۆکارەکانی نەخۆشییەکە و بە ڕەچاوکردنی ئەو هۆکارانە دەکرێت ئەگەری توشبوون کەم بکرێتەوە بە خۆلادان لە هۆکارەکانی توشبوون، جێی ئاماژەیە پزیشکان هەموو هۆکارەکانی توشبوون بە دەوالی نازانن، بەڵام هۆکارێک کە لێی دڵنیان ڕێگری لە وروژمی خوێنە لە تۆوە پەتک کە خوێن لە گونەکانەوە دێنێت و بۆی دەبات بە جۆرێک کاتێک ڕوودەدات کە زمانەکانی ناو خوێنهێنەرەکانی تۆوە پەتک بە باشی کار ناکەن، کە فراوانبوون لە خوێنهێنەرەکە ڕوودەدات و دەوالیش بە دوایدا، بۆیە خۆپارێزی لە دەوالی گونەکان قورسە، هەروەها بە ڕەچاوکردنی ئەوەی دەوالی گونەکان نەخۆشییەکی جینییە.