ناوهڕۆك
دەربارەی زانکۆ
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه يەکێکە لە زانکۆ حکومیەكانى ھەرێمی کوردستان کە به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (1670) له به‌رواری 2010/7/8، وه به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ی (10)ـی ساڵی 2008 وه فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (ن/664) له 2010/7/12، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی زانكۆكانی (هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، گه‌رمیان) لەلایەن کابینەى شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ ده‌رچووه.
کۆلێژەکان
زانکۆی ھەڵەبجە له ئێستادا لە شەش كۆلێج و یەك بەش پێكهاتووه كه بريتين له:
– كۆلێجى پەروەردەی بنەڕەت
– کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان
– كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
– كۆلێجى زانست
– بەشی ئەندازیاری
– کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور
– کۆلێجی یاسا‌و کارگێڕی
بەشەکان
١. کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت: بەشەکانى (زمانى ئینگلیزى، زانستە کۆمەڵایەتیەکان، زمانى عەرەبی) لەخۆدەگرێت.
٢. کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکان: بەشەکانى (بنەماکانى ئاین، مێژوو، جوگرافیا، ڕاگەیاندن) لەخۆدەگرێت.
٣.کۆلێژى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان: بەشی (پەروەردەى وەرزش) لەخۆدەگرێت.
٤. کۆلێژى زانست: هەریەک لە بەشەکانى (فیزیا، زانستى کۆمپیوتەر) لەخۆدەگرێت.
٥. بەشی ئەندازیاری شارستانی
٦. کۆلێژى پەروەردەی شارەزوور: هەریەك لە بەشەکانی (زمانی کوردی، باخچەی منداڵان) لەخۆدەگرێت.
٧. کۆلێژى یاسا‌و کارگێڕی: هەریەك لە بەشەکانی (یاسا، بازرگانی نێودەوڵەتی) لەخۆدەگرێت.
ئەنجوومەنی زانکۆ
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ باڵاترین ناوه‌ندی بڕیاردانه له زانكۆدا و له هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كان و نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایانی زانكۆ پێك دێت و سه‌رجه‌م بڕیاره گرنگه په‌یوه‌سته‌كان به پرسی خوێندن و كاروباری ئه‌كادیمی و كارگێڕی زانكۆ و كاروباری خوێندكاران له ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا ده‌رده‌كرێن.
ناو | پێگە |
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر مەهاباد کامیل عەبدوڵا | سەرۆکی زانکۆ |
پ.ی.د. إدریس كریم محمد | یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی |
پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر | یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا |
د.رەنجدەر محمد عزیز | یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران |
پ.ی.د. نەریمان عبداللە علی | ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان |
د. حسین محمد صالح | ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت |
د.سەرکێو صلاح عبدالکریم | ڕاگری کۆلێجی زانست |
د.جلال خضر أحمد | ڕاگری کۆلێجی په‌روه‌ده‌ی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان |
د.احمد محمد رشید میرە | ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور |
د.سیروان حامد احمد | ڕاگری کۆلێجی یاسا‌و کارگێڕی |
مێژووى زانکۆى هەڵـەبجــە
سه‌ره‌تا پێش دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، کۆلێجی په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت له شارى هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو كه سه‌ر به زانكۆى سلێمانى بوو و له سێ به‌ش پێكهاتبوو (بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی و بەشی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش). به‌ڵام له ڕێكه‌وتى 8ى ته‌موزى 2010 به‌بڕيارى ژماره (1670) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و کۆلێجی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت له زانكۆى سلێمانى جيابووه و بووه بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه. بە تێپەڕبوونى کات ئەم زانکۆیە لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوام بوو، بە هەوڵەکانى ستافى زانستى و کارگێڕى زانکۆ لە ئاییندەدا دەبێتە یەکێک لە زانکۆ گەورەکانى کوردستان و عێراق.
پێگه‌ی جوگرافی زانكۆ
لەڕووى هەڵکەوتەى جوگرافییەوە، کەمپى زانکۆکە ده‌كه‌وێته بناری گوندى عه‌بابه‌يلێ.