ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: کۆنترۆڵی ژیانت بکە
نووسەر: د.ئیبراهیم فەقێ
وەرگێڕان: هێمن قادر شاسواری
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی
چاپ: ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی پەڕەکان: ١٥٩ لاپەڕە
ناساندن
کتێبی (کۆنترۆڵی ژیانت بکە) یەکێکە لە کتێبە هەرە بەسوود و بەناوبانگەکانی د.ئیبراهیم فەقێ کە لەم کتێبەدا سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵە بابەتێک کە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ خوێنەر دەبێت، لەو بابەتانەش (دانانی ئامانج و گرنگیەکەی، ڕوانینی گەشبینانە، لابردنی لەمپەرەکانی ژیان…هتد)
کە بە زمانێکی سادە و بێ هیچ شکاندنەوەیەک نووسەر پەیامی خۆی دەگەیەنێت.
کورتەیەک لە کتێبەکە
- نووسەر بەشێکی زۆری کتێبەکەی بۆ بابەتی ئامانج تەرخانکردووە، کە بووەتە هۆی بەرچاو ڕوونیەکی زۆر بۆ خوێنەر لەو بوارەدا، کە نووسەر لە ٦ بەشدا بابەتی ئامانج بە تەواوەتی ڕووندەکاتەوە، لەو بەشانە : (دیاریکردنی ئامانج، گرنگی ئامانجەکان، ١٢ بنەما بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانت... هتد).
- نووسەر هەستاوە بە باسکردنی (بەڕێوەبرنی کات و سوودەکانی) کە لەڕێی ئەم بابەتەوە خوێنەر کات دزەکان و چارەسەرەکانی بۆ دەردەکەوێت، وە گرنگی بەڕێوەبردنی کاری بۆ ڕووندەبێتەوە.
- نووسەر لە ڕێگەی باسکردنی کۆمەڵە چیرۆکێکی ڕاستیەوە هەستێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەر دەبەخشێت بە خوێنەر.
- وە بە کۆمەڵە ڕاهێنانێکی بچوک لە ناو کتێبەکەدا خوێنەر زیاتر خۆی دەناسێت وە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکەی.