ناوهڕۆك
واز
واز یان یو ئەی زێد (بە ئینگلیزی: Uaz-469)، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی یەکێتی سۆڤییەتە و بەتایبەت بۆ بواری سەربازی و جەنگ دروستکراوە، لەلایەن کۆمپانیای یوئەی زێدـی ڕووسیەوە دروستکراوە و لەلایەن سوپای سوری سۆڤیەتەوە بۆ یەکەمین جار بەکارهێنراوە بەتایبەت لە ماوەی جەنگی سارد، هەتاوەکوو بیستەکانی سەدەی ٢١ـیش بەکارهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ڕووسیای فیدراڵ و وڵاتانی دەوروبەری بەکاردێت وەک لیبیا و عێراق و ئێران و سوریا.
ئۆتۆمبێلەکە جۆری بچووکی سووکی ڕێگای سەختە، جیا لە سوپای سووری یەکێتی سۆڤیەت لەلایەن دەوڵەتانی هاوپەیمانی وارسۆ و وڵاتانی بەرەی خۆرهەڵاتەوە بەکارهاتووە، لە زۆرێک لەو وڵاتانەی ناوچەی سەخت و شاخاوییان هەیە ئەم ئۆتۆمبێلە بەکاردێت، هەندێک جۆری هەیە کە جێگای حەوت کەس دەبێتەوە.
دروستکردنەوە
ئەم ئۆتۆمبێلە تازەکراوەی ئۆتۆمبێلەکانی GAZ-69 و UAZ-471 و UAZ-460ـە، ساڵی ١٩٧١ ئۆتۆمبێلی Uaz-469 دروستکرا بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆتۆمبێلی GAZ-69 بە بزوێنەرێکی چوار بستۆنەوە و هێزی ٧٦ ئەسپ، ئەم ئۆتۆمبێلە باشترین تایبەتمەندی ئەوەیە چاککردنەوەی زۆر ئاسانە و بەرگەیەکی زۆر دەگرێت، هەروەها وەک ئۆتۆمبێلی مەدەنی نافرۆشرێتەوە بەڵام لە ساڵانی دوایی بە داواکردنی تایبەت بڵاوبوویەوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ زیاتر لە ٨٠ دەوڵەت دروستکراوە و زیاتر لە ١,٦٥ بۆ ٢ ملیۆن دانەی لێدروستکراوە.
تایبەتمەندی
کێش بە خاڵی | ١,٦٥٠ کیلۆگرام |
کێش بە پڕی | ٢,٤٥٠ کیلۆگرام |
ناوەکانی دیکە |
|
دەرگا | چوار دانە |
کڵێشە | بزوێنەری لە پێشەوەیە و ٤*٤ـە |
وڵاتانی بەکارهێن
- ڕووسیا
- ئەفغانستان
- ئەرجەنتین
- جەزائیر
- عێراق
- هیندستان
- ڤێتنام
- سوریا
- ئێران
- ئەرمینیا
- ئۆگەندا
- میانمار
- ئازەربایجان
- بیلاڕووسیا
- چین
- کرواتیا
- کوبا
- کۆڵۆمبیا
- ئیکوادۆر
- فینلەندا
- جۆرجیا
- ئەڵمانیا
- کازاخستان
- پۆڵەندا
- فلیپین
- کۆریای باکوور
- کۆماری چیک
- ئەفریقیای باشوور
- ئۆکرانیا
- یەمەن
- مەغریب
- مالیزیا
- لوبنان
- لیبیا
- قیرقزستان