ناوهڕۆك
دەربارەی سووتان
سووتان جۆرە زیانێکە کە بە خانەکانی پێست دەگات و دەبێتە هۆی لەناوچوونیان، کە ئازارێکی زۆری هەیه و پێستەکە دەسوتێتەوە، ئازاری سووتان بە بەهێزترین ئازار دانراوە، سووتان زیانی زۆر دەگەیەنێت بە خانەکانی پێست و دەبێتە هۆی مردنی خانەکان، هەروەها سووتان پلەی جیاوازی هەیە و بە پێی پلە و زۆر و کەمی سووتانەکە و هۆکاری سووتاویەکە دەگۆڕدرێت، ئەگەر سووتانەکە زۆر بێت زۆر جار دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە.
هۆکارەکانی سووتان
بڕی سووکی و توندی سووتان بەندە لەسەر
- قووڵی سووتانەکە.
- ڕووبەری پێستی سووتاو.
- شوێنی سووتانەکە.
نیشانەکانی سووتان
- سووربوونەوە.
- بڵقی پێست.
- چرچبوونی پێست.
- توێژ هەڵدانی پێست.
- ئازار.
- هەڵئاوسان.
- سپی بوونەوەی پێست.
جۆرەکانی سووتان
سووتانی پلە یەک
سووتانی پلە یەکی پێست کەمترین زیان دەگەیەنێت بە پێست، بەڵام زۆرترین ئازاری هەیە، نیشانەکانی بریتییە لەمانە:
- سووربوونەوە.
- هەوکردن یاخود ئاوسان.
- ئازار.
- کاتی چاکبوونەوە پێستەکە وشک و توێژ توێژ دەبێت.
سووتانی پلە دوو
سووتانی پلە دوو توندترە لە سووتانی پلە یەک، چونکە قووڵترە و زیانێکی زیاتر دەگەیەنێت بە خانە و شانەکانی پێست، ئەم جۆرە سووتانە سووبوورنەوە و ئازارێکی زۆری هەیە، بە تێپەڕبوونی کات هەندێک لە برینەکان دەترەکێن و دەکرێنەوە و شێوەیەکی شێدار و ئاوداری دەبێت، وە بە تێپەڕبوونی کاتیش لەوانەیە توێژێکی ئەستوور و نەرم لەسەر برینەکە دروست ببێت.
بۆیە گرنگە ئەم برینانە هەموو ڕۆژێک بە جوانی پاک بکرێتەوە تاکوو دووربێت لە هەوکردن و پیس بوون.
سووتانی پلە سێ
ئەگەر گوێ به سووتانی پلە چوار نەدەین سووتانی پلە سێ قووڵترین جۆری سووتانە، ئەم سووتانە زۆر قووڵە و زیانی زۆری دەبێت، بیرکردنەوەیەکی هەڵە هەیە کە دەڵێن سووتانی پلە سێ بە ئازارترین جۆری سووتانە، بەڵام ئەم جۆرە سووتانە هیچ جۆرە ئازارێکی نییە بە هۆی ئەوەی هەموو هەستەوەرەکانی پێست سووتاون و لەناوچوون، نیشانەکانی سووتانی پلە سێ بریتین لە
- ڕەنگی مۆمی و سپی پێست.
- ڕەشبوونەوەی شوێنی سووتان وەک خەڵووز.
- ڕەنگی قاوەیی تۆخ.
- هەڵئاوسانی زۆر و بڵقی زۆر.
ئەم جۆرە سووتانانە ئەگەر نەشتەرگەرییان بۆ نەکرێت جێگای سووتانەکە دەمێنێتەوە و پێستەکە تێک دەدات، هەرگیز نابێت ئەم جۆرە سووتانە لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت و دەبێت بە زووترین کات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
سووتانی پلە چوار
لەم جۆرە سووتانەدا جیا لەوەی تەواوی خانە و شانەکانی پێست سووتاون و لەناوچوون، سووتان گەیشتووە بە ماسولکەکان و تەنانەت ئێسکەکانیش، ئەگەری مردن لەم جۆرە سووتانەدا زۆرە.
ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە سووتان
باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە سووتان خۆپارێزی و وریایی زۆرە، زۆرینەی سووتانەکان لە ماڵەوەدا ڕوودەدات و زۆر جار منداڵ و گەنج دەسوتێن، بۆیە گرنگە کە زۆر وریابیت و ئاگاداری ئەم خاڵەنە بیت:
- کاتێک خواردن دروست دەکەیت لە چێشتخانە مەهێڵە منداڵەکەت بێت بەلاتدا بە تایبەت لای تەباخدا.
- دەستگیر بەکاربهێنە بۆ داگرتنی مەنجەڵی گەرم.
- هەمیشە با ئاگرکوژێنەوەیەکی بچووک لە ماڵەکەتدا هەبێت.
- مانگی جارێک پشکنین بکە بۆ بتڵی غاز و کارەبای ناو ماڵەکەت.
- پلەی گەرمی بۆیلەری ماڵەوە با لە ١٢٠ پلەی فەهرەنایت زیاتر نەبێت.
- پێش ئەوەی بە ئاوی گەرماوەکە خۆت بشۆیت و بیکەیت بە سەرتدا تاقیبکەرەوە،
- شقارتە و چەرخ لەلای ئاگردا دەمەنێن.
- مەهێڵن وایەری ڕووت هەبێت لە ماڵەکەدا.
چارەسەری سووتان
سووتانی پلە یەک و دوو ئەگەر هاتوو بە خێرایی و بە باشی چارەسەر بکرێن ئەوا زوو چارە دەبن و خۆش دەبنەوە، ئەم جۆرە سووتانانە بە دەگمەن جێگای برینەکەی پێوە دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ئەو پێستەی کە سووتاوە، بۆیە گرنکە بە باشی ئاگاداری سووتانەکە بیت و ڕۆژانە بە جوانی تەداوی بکرێت.
ئەو زیانە توندانەی کە سووتانی پلە دوو و پلە سێ بریتین لەوەی کە دەتوانن زیان بگەیەنن بە خانە قووڵەکانی پێست و ئێسک و ئەندامەکانی ناوەوە و هەر بۆیە بۆ چارەسەر لەوانەیە پێویست بەم ڕێگایانەی خوارەوە بکات:
- نەشتەرگەری.
- چارەسەر بە تیشک.
- گرنگیپێدانی زۆر.
- چاودێریکردنی برینەکە تاکوو کۆتایی تەمەن.
- ماددە پاککەرەوە کیمیاییەکان لە بەردەستدا دامەنێ و کاتێک بەکاری دەهێنیت دەستکێش و ماسک بکە.
- هەموو چوونە دەرەوەیەک دژە خۆر بەکاربهێنە و زۆر لەبەر تیشکی خۆردا مەمێنەوە بە تایبەت ڕۆژانی گەرمی هاوین.