ناوهڕۆك
چەند ڕێگایەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی لەش
کۆنتڕۆڵکردنی فشار
ئەو بارودۆخانەی کە بەهۆی فشارەوە هەستیان پێدەکرێت بڕێکی زۆر وزە بەکاردەهێنن، قسەکردن لەگەڵ خزمێک، هاوڕێیەک، یاخود چوونە ناو گرووپێکی هاندەر، و بینینی پزیشکی دەروونی ئەمانە هەموویان دەکرێت یارمەتی بڵاوبوونەوەی وزەی لەش بدەن، چارەسەرە هێورکەرەوەکانی وەک یۆگا، نوێژ، خۆ خەواندن، ڕاهێنانی تایچی هۆکاری زۆر کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی فشار و بەرزکردنەوەی وزەی لەش.
کەمکردنەوەی ئەرکەکان
یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ماندوویەتی و کەمی وزە بریتییە لە کارکردنی زیاد لە پێویست، کاری زۆر دەکرێت ئەرکی پیشەیی و خێزانی و کۆمەڵایەتی بگرێتەوە، هەوڵبدە لیستەکەت لە چالاکیەکانی "پێویستە -ئەنجام بدە" هێڵکارییەک بکێشیت، دانانی تەندروستی خۆت لە پێش بەئەنجامگەیاندی گرنگترین ئەرکەکانەوەیە، ئەو شتانەی کە کەمتر گرنگن، بیخەرە کۆتایی لیستەکەتەوە، ئەگەر پێویستی کرد، بیر لە داواکردنی یارمەتی زیادە بکەرەوە لە کاتی کارەکەت.
ڕاهێنان
وەرزشکردن بەنزیکەیی گەرەنتی ئەوەت پێدەدات کە بتوانیت زۆر بە باشتر بخەویت، هەروەها وزەی زیاتر بە خانەکانی لەش دەدات و یارمەتی بڵاوکردنەوەی ئۆکسجین دەدات، هەروەها وەرزشکردن دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی دۆپامینی مێشک، کە یارمەتی بەرزکردنەوەی میزاج دەدات، و لە کاتی پیاسەکردندا، بە شێوەیەکی تەندروست هەنگاوەکانت بنێ بۆ زیاتر بەدەستهێنانی سوودی تەندروستی.
وازهێنان لە جگەرەکێشان
ئەوە ڕوونە کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆسەر تەندروستی، بەڵام لەوانەیە نەتزانیبێت کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی لەدەستدانی وزەکەت چونکە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەم خەوی، نیکۆتینی ناو تووتن ماددەیەکی وریاکەرەوەیە، خێرایی لێدانی دڵ زیادەکات، چالاکی شەپۆلی مێشکی هان دەدات کە پەیوەندی بە بەئاگابوونی مێشکەوە هەیە، هەروەها چوونە ناو خەو قورس دەکات، هەروەها کاتێک خەوت لێ دەکەوێت، هێزی ئاڵوودەبوونت بۆ نیکۆتین دەتوانێت ببێتە هۆی بەئاگاهاتنەوەت و هەرکەی بیەوێت بێدارت بکات.
دیاریکردنی ماوەی خەو
ئەگەر پێتوایە کە تۆ کەسێکی کەم خەویت، هەوڵبدە کەمتر بخەویت، لەوانەیە ئەم ئامۆژگارییە نامۆ بێت بەڵام دیاریکردنی ئەوەی کە تۆ لە ڕاستیدا چەند خەوت پێویستە دەتوانێت ئەو کاتانە کەم بکاتەوە کە لەناو جێگەدا بەسەریدەبەیت و ناشخەویت، ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسانتر خەوت لێبکەوێت و بۆ ماوەیەکی درێژ بە ئارامتر بخەویت، دەتوانیت بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارامتر و باشتر لە سەرخەو شکاندنەکانی ڕۆژ دووربکەویتەوە، هەروەها یەکەم شەو لە کاتی ئاسایی خۆت درەنگتر بچۆرە ناو جێگەوە و ماوەی چوار کاتژمێر بەتەواوی بخەوە، ئەگەر زانیت بەو ماوەیە زۆر بەباشی خەوتوویت ئەوا بۆ شەوی داهاتوو ١٥-٣٠ خوولەک کاتی خەوەکەت زیاد بکە، چونکە تاکوو خەوت باشتر بێت ئاستی وزەی لەش باشتر دەبێت.
خواردنی تەندروست
ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕێژەی شەکری خوێنیان کەمە، بۆنمونە شەکر کە بەهێواشی دەمژرێت لەلایەن جەستەوە، دەبێتە هۆی دواکەوتنی ئاستی وزە کە بە شێوەیەکی ئاسایی پاش خواردنی شەکرە مژراوەکان یان نیشاستەکان ڕوودەدات، ئەو خواردنانەی کە شەکریان کەمە بریتین لە گوێز، سەوزە، مادە ڕیشاڵییە بەرزەکان، ڕۆنە سروشتییەکانی وەک زەیتی زەیتوون، هەموو جۆرەکانی دانەوێلە، بەگشتی، ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهایدرایتیان تێدایە ڕێژەیەکی بەرزیش شەکریان تێدایە، چەوری و پڕۆتینیش شەکریان تێدایە بەڵام بەگوێرەی بڕەکەی دەگۆڕدرێت.
بەکارهێنانی کافایین
کافایین یارمەتی زیادکردنی هۆشیاری دەدات، بۆیە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەتوانێت یارمەتی هەبوونی مێشکێکی تیژ بدات، بەڵام بۆ بەدەست هێنانی کاریگەریە زۆر باشەکانی کافایین، دەبێت بە جوانی بەکاریبهێنیت، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی بێ خەوی، بە تایبەتی کاتێک بە بڕێکی زۆر یان دوای کاتژمێر دووی نیوەڕۆ دەیخۆیت.
دوورکەوتنەوە لە شەکر
کاتێک هەست بە ماندوویەتی دەکەیت، دەکرێت ئاسانتر بگەیت بە نانێکی شیرین و پڕ لە شەکر، هەرچەندە شەکر دەتوانێت وزەیەکی کورتخایەنت پێ ببەخشێت، بەڵام بە خێراییش نامێنێت، چونکە خواردنی شەکری زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، هەندێک جار بە گەیشتن بە لوتکەی شەکری خوێن ناودەبرێت، لە ئەنجامدا جەستەت بڕێکی زۆر ئەنسۆلین دەردەکات بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت داببەزێنن، هەروها ئەم بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی بەرزبوونە و نزمبوونەوەی وزە، کەواتە سنوردارکردنی شەکری بەکارهێنراو لە ڕێجیمەکەتدا نەک تەنها بۆ ئاستی وزە باشە بەڵکو کاردەکاتە سەر تەندروستیت، بۆ جێگیرتر هێشتنەوەی ئاستی وزە و کەمکردنەوەی ماندوویەتی، هەوڵ بدە لەو خواردنانە دووربکەویتەوە کە شەکری زۆر لە پێکهاتەکەیاندا هەن.
کەسێکی کۆمەڵایەتی بە
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگنگیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی، لەو ناوچانەی جیهان کە بەشێوەیەکی نائاسایی ڕێژەی نەخۆشییان نزمە و ژمارەیەکی زۆری سەدییان هەیە (ئەو کەسانەی کە تەمەنیان زیاتر لە ١٠٠ ساڵە)، یەکێک لە هۆکارە هاوبەشەکان تۆڕێکی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەهێزە، گۆشەگیری کۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی میزاج و ماندوویەتی، بەتایبەتی کە پیرتر دەبیت، لەڕاستیدا ئەو کەسانەی کە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی بەهێزتریان هەیە وا دەردەکەون کە بەبەراورد بە تەمەنیان تەندروستی جەستەیی و دەروونییان باشتر بێت.