ناوهڕۆك
نادین نەسیب نەجیم
نادین نەسیب (بە ئینگلیزی: Nadine Nassib) لە ١٩٨٤/٢/٧ لە لوبنان لەدایکبووە لە شاری بەیروت، ئەکتەری لوبنانی و تونسیشە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا نازناوی شاجوانی لوبنانی پێدراوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ بەژداری شاجوانی گەردوونی کردووە و یەکەم خانمە ئەکتەری لوبنانییە زۆرترین شوێنکەوتووی پێگەی ئینستاگرامی ھەبێت کە سەرو ١٢ ملیۆنە.
ناو | نادین نەجیب |
لەدایکبوون | ١٩٨٤/٢/٧ بەیروت |
پیشە | ئەکتەر |
منداڵ | دوو منداڵی ھەیە |
ھاوسەر | ھادی ئەسمەر (٢٠١٢-٢٠١٩) |
ژیان و کارەکانی
نادین نەسیب ساڵی ١٩٨٤ لە ناوچەی ئەشرەفییە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەدایکبووە، لە باوکێکی مەسیح و دایکێکی موسوڵمان، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە نادین خولیا و حەزی بۆ بەژداریکردن لە پڕۆسەی شاجوانیدا ھەبووە و پاشان لە ١٦ ساڵیدا چووەتە ناو پێشبڕکێکانەوە و ساڵی ٢٠٠٤ و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بووە بە شاجوانی لوبنان و تەنھا دوای ساڵێک بووە بە شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی ٢٠٠٥.
پاشان تموحی بەردەوامی ھەبووە و لە زانکۆ بەشی دەرمانسازی گۆڕیوە بۆ بەشی بازرگانی و لە کۆتا ساڵی زانکۆدا پێشنیاری نواندنی بۆ کراوە کە لە ڕاستیدا ھاوڕێیەکی خۆی بووە و زۆر پاڵپشتی کردووە کە نواندن بکات، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ـدا لە دوو زنجیرەدا دەرکەوتووە و یەکەم خەڵاتی وەرگرتووە بۆ باشترین ئەکتەری کچ لە زنجیرەی ھەنگاوەکانی خۆشەویستی.
ژیانی تایبەتی
نادین ساڵی ٢٠١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەندازیار ھادی ئەسمەردا کردووە و پێکەوە خاوەنی دوو منداڵن بەناوی ھێڤن و جیۆڤانی، پاشان لەساڵی ٢٠١٩ـدا جیابوونەتەوە.
خەڵات و بەژدارییەکانی
بەژداری
بەژداری ١٦ کاری زنجیرەی کردووە وەک ئەکتەر
- ٢٠٠٩ ھەنگاوی خۆشەویستی، پیاوانی یەکلاییکەرەوە
- ٢٠١٠ پیاوانی داواکراو، ئەجیال، دەرگا تەماوییەکان
- ٢٠١١ گەڕەکی ئیدریس
- ٢٠١٤ ئەشقی ئافرەتان، چی ئەگەر
- ٢٠١٥ چەلۆ
- ٢٠١٦ سمرا، نیو ڕۆژ
- ٢٠١٧ ھەیبە
- ٢٠١٨ ڕێگا
- ٢٠١٩ پێنج و نیو
- ٢٠٢١ زنجیرەی ٢٠٢٠
- ٢٠٢١ ئارایشتگای زەھرا
ھەروھا دوو فیلمی سینەمایی ھەیە بە ڕۆڵی سەرەکی
- ٢٠١١ ببورە دایکە
- ٢٠١٢ کاشفڵۆو
دوو بەرنامەی تەلەفیزیۆنی پێشکەش کردووە
- ٢٠٠٦ کلینیکی جوانی
- ٢٠١٢ خانمەکەم
خەڵات
- ساڵی ٢٠٠٤ براوەی خەڵاتی شاجوانی لوبنان بووە
- ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە شاجوانی گەردوون
- ساڵی ٢٠١٠ براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی (مۆریکس دور) بووە لە بواری نواندندا
- ساڵی ٢٠١٢ لە ھەمان فێستیڤاڵ براوەی یەکەم بووە وەک باشترین ئەکتەری ئافرەت
- ساڵی ٢٠١٥ لە زانکۆی دەوڵەتی عەرەبی - براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لوبنانی بۆ ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی (چەلۆ)ـدا
- لە ھەمان ساڵدا براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بووە بۆ ھەمان ڕۆڵ لە فێستیڤاڵی مۆریکس دور
ساڵەکانی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ براوەی خەڵاتی باشترین ڕۆڵ بووە لە زنجیرەی (نیو ڕۆژ) - ساڵی ٢٠١٨ براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بووە بۆ ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی ھەیبە دا
- ساڵی ٢٠٢١ براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لوبنانی عەرەبی لە ھەموو نەتەوەی عەرەبدا لە فێستیڤاڵی مۆریکس دور بۆ ڕۆڵەکانی زنجیرەی (٢٠٢٠ و نیو ڕۆژ)