ناوهڕۆك
ناساندن
عادل هەورامی (بە عەرەبی: عادل هورامي، بە ئینگلیزی: Adil Hawrami) ناوی تەواوی عادل ڕەحمان قادرە و لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەغداد لەدایکبووە و گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستانە، گۆرانییەکانی خۆی بە هەردوو زاراوەی هەورامی و سۆرانی بڵاوکردووەتەوە.
زانیاری گشتی
ناو | عادل ڕەحمان قادر |
---|---|
ناسراوە بە | عادل هەورامی |
لەدایکبوون | ٤ـی ئازاری ١٩٧٤سلێمانی، هەرێمی کوردستان |
بنەچە | هەرێمی کوردستان |
پیشە | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٣ـەوە بەردەوامە |
ژیان
مێژووی چونە ناو دنیای هونەری عادل هەورامی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣، دەکرێت ئەم هۆکارە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و بارودۆخەی تێیدا دەژیا، بەتایبەت باوکی کە دەنگێکی ناوازەی هەبوو، یان ئەو هونەرمەندانەی کە سەردانیان دەکردن وەک عوسمان کێمنەیی زۆر تێکەڵاوی ماڵی ئەوانی دەکرد. زۆرکاتیش هونەرمەندە عەرەبەکانی دەبینی.
دواتر بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کۆچی کرد بەرەو وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٩٢ کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی مایەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ بریاریدا کە دەستبکات بە کارکردن لە بواری هونەردا و یەکەم گۆرانیشی بەناوی (قەڵای سم بارانی غەم) بوو، کە دابەشکردنی مۆسیقاکەی لەلایەن سەڵاح ڕەئوفەوە بووە، هۆنراوەکەشی هۆنراوەی فۆلکلۆر بوو، دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکرد. هەمیشە چاوەڕێی دەکرد کارێکی لەوە باشتر ئەنجام بدات، ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەلبومی (گەردوونی) تۆمارکرد، کە گوێگرێکی زۆری هەبوو. هەروەها چەندین کۆنسێرتی لەشارە جیاجیاکانی کوردستان ساز کردووە.
کارە هونەرییەکانی
ئەلبوومەکانی
- چپک (٢٠٠٤)
- سروە گیان (٢٠٢١)
- سلێمانی
گۆرانییەکانی
- شنەی شەماڵ
- جافی جوانڕۆ
- دەردت لە ماڵم کەوێت
- زولێخام زەردە
- ئامان ئامان
- دێوانەم
- نم نمەی باران
- شیرین دامەچۆ
- شۆخە گیان
- گەردوون ئامان
- سەحەر
- شەماڵ
- مەجنوون
- لەیل
- کەنیلە گیان