ناوهڕۆك
ناسیۆنالیزم
ناسیۆنالیزم (بە ئینگلیزی: Nationalism، بە فەڕەنسی: Nasionalisme. لە وشەی لاتینی nascor ـەوە واتە «من ھەم»، «لەدایک بووم» یان «ھاتوومە دونیا» وە ھاتووە)، سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بە نیشتمان و نەتەوەوە گرێدراوە و گرنگی بە سوودەکانی نەتەوەکەی دەدات، بەتایبەت لە پاراستنی خۆبەڕێوبەری و دەسەڵاتی ڕەها لەسەر نیشتمان. ئەم ئایدۆلۆژیایە باوەڕی وایە نەتەوەکەی دەبێت خۆی بەڕێوەببات نەک لەلایەن کەسانی دیکە و دەستی دەرەکییەوە بەڕێوەببرێت، کاردەکات بۆ پارێزگاری لە ناسنامەی نەتەوەیی لە چەند ڕوویەکەوە کە بریتین لە ڕۆشنبیری و زمان و کو‌لتوور و ئایین و ئامانجە سیاسییەکان و باوەڕەکانی پێشوو، بۆیە ناسیۆنالیزم دەیەوێت فەرهەنگی نەتەوە بپارێزێت، زۆرینەی کات ئەم بیرکردنەوەیە لەگەڵ نەتەوەپەرستی لێک نزیک دەکرێنەوە، لە هەندێک کات ناسیۆنالیزم باوەڕی بەوەیە دەبێت گەل خاوەنی دەسەڵات و حکوومەت و هەموو شتێک بێت.
نموونە فیکرییەکان
لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە سێ جۆری نموونەی فیکری هەیە بۆ تێگەشتنی بنەما و بنەڕەتەکانی ناسیۆنالیزم.
نموونەی یەکەم
بە سەرەتایی یان هەمیشەیی ناسراوە، ناسیۆنالیزم وەک دیاردەیەکی سروشتی دەبینێت. بەبۆچوونی ئەو هەرچەندە ڕەنگە چەمکی نەتەوە نوێ بێت، بەڵام نەتەوەکان هەمیشە بوونیان هەبووە.
نموونەی دووەم
پێی دەوترێ ئیثنۆسیمبالیا، تێڕوانینێکی ئاڵۆزە کە بە درێژایی مێژوو بەدوای لێکدانەوەی ناسیۆنالیزمدا دێت وەک دیاردەیەکی داینامیکی و پەرەسەندوو بە بەردەوامبوون لە خوێندنی دەسەڵاتی ناسیۆنالیزم لە ئەنجامی پەیوەندی دەوڵەتی خۆیی بە هێما نەتەوەییەکانەوە.
نموونەی سێیەم
ئەم نموونەیە دەسەڵاتی زیاترە و فراوانتر و نوێترە، ناسیۆنالیزم وەک دیاردەیەکی مۆدێرن دەبینێت کە پێویستی بە هەلومەرجی بونیادیی کۆمەڵگای هاوچەرخ هەیە بۆ هاتنەدەرەوەی و دەرکەوتنی.
دەستەواژەکە
وشەکە وشەیەکی ئینگلیزییە و لە ناو زمانی کوردیش بەکاردێت، بە عەرەبی پێی دەوترێت (القومیة)، وشە ئینگلیزییەکە لە وشەی (Nation) بە واتای گەل پێکدێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی ناسیۆنالیزم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٤٤ لەلای ئینگلیزییەکان، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەم بیروبۆچوونە کۆنترە لەوە، لە سەدەی نۆزدەیەم بوو بە دەستەواژەیەکی گرنگ، لە ساڵی ١٩١٤ـەوە بە دەستەواژەیەکی نەرێنی دەبینرا، بەهۆی ئەو دژایەتییەی گەلان بەرانبەر یەکتری دەیانکرد بەناوی پاراستنی گەلی خۆیانەوە، کە لە بیرێکی ناسیۆنالیزمانەوە سەری هەڵدەدا.
لیبراڵ ناسیۆنالیزم
لیبڕاڵ ناسیۆنالیزم چەشنێک لە ناسیۆنالیزمە کە لەو دوایانەدا لەلایەن فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکانەوە پشتیوانی لێکراوە و سەلماندوویانە کە وەک دەڵێن دژایەتیی لەگەڵ خەڵکی دیکەی پێوە دیار نییە بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ نەریتی لیبڕاڵەکان وەک ئازادی، یەکتر قبووڵکردن، یەکسانیی، و مافی تاک ئاوێتە بکرێن. لیبڕاڵ ناسیونالیستەکان بەزۆریی لە بایەخەکانی نەتەوایەتی بەرگریی دەکەن و لە سەر ئەو باوەڕەن کە ھەر نەتەوەیەک دەبێ پێناسەی نەتەوایەتی خۆی بێ تا بتوانێ وەک مرۆڤێک کە خاوەن ھەموو تایبەتمەندییەکانی خۆیەتی بژی. ژیانێکی سەربەخۆ کە لیبڕاڵ دیموکراتەکان داوای دەکەن بۆ پێناسەی نەتەوایەتی بە مەبەستی وەگەڕکەوتنی کۆمەڵگایەکی بێ تیکھەڵچوون و تەنگەژە بە پێویست دەزانن.
ناسیۆنالیزمی خوێنی
یەکیان ius sanguinis واتە ناسیۆنالیزمی (خوێنی) کە باسی نەتەوە وەک یەک فەرھەنگی یەکگرتوو کە لە ڕەوتێکی دوور و درێژی مێژوویی یان خزمایەتی یەوە سەرچاوە دەگرێ، دەکا، و لە بەرابەر ئەو پرنسیپە نەتەوایەتییە دادەنرێ کە ناسیانالیزمی (خاک و ھەرێم)ius solis کە دەڵێ نەتەوە بریتییە لە دانیشتوانێک بە بێ لە بەرچاوگرتنی ڕابردوویەکی وەک نەژاد.
ناسیۆنالیزمی کوردی
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ناسیۆنالیزی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاعیری ناسیۆنالیست "ئه‌حمه‌دی خانی ١٦٥١-١٧٠٧"، ئه‌و به یه‌كه‌م كورد ئه‌ژمار ده‌كرێ كه له‌باره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سازكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ڕێی نووسین و شیعر و داستانه‌وه دواوه و له داستانی "مهم و زین"دا /ساڵی ١٦٩٥ نووسراوه/ له‌ڕێی ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و جوانی و پاكی، هاوكاران و دژان، باسی سه‌رده‌می خراپی خۆی ده‌كات و وێنای ده‌وڵه‌ت دروستكردن نیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش وابه‌سته به هه‌ستی ناسیۆنالیستی و كوردایه‌تیی و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه، ئه‌م داستانه له دوای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوردان نووسراوه.
ئه‌و هه‌سته ناسیۆنالیستییه‌ی خانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی سیاسی و جیۆگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می ژیانكردنی. ئه‌و، له سه‌رده‌می كێشه و كێشمه‌كێشه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی ژیاوه كه زۆربه‌ی كێشه‌كانیان له‌سه‌ر خاكی كوردان و ناوچه كوردییه‌كان بووه، هه‌ردوولا هه‌وڵیان داوه له‌سه‌ر حسێبی كوردان، یه‌كه‌ی جیۆگرافیی خۆیان فراوان بكه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م كورد زیانمه‌ندی گیانی و مادی بووه، هیچ ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌كی له ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه، ئه‌مه هۆی سه‌ره‌كیی و گرنگه كه ئه‌حمه‌دی خانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا برد.
له دوای ئه‌حمه‌دی خانی، "حاجی قادری كۆیی ١٨١٦-١٨٩٧" به بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیستی داده‌نرێ، ئه‌مه‌ش وابه‌سته‌یه به دووركه‌وتنه‌وه له وڵات و ده‌ڤه‌ر و زێدی خۆی و ئاواره‌بوون بۆ وڵاتی دژه كوردان و مه‌یلی خۆ به كه‌مزانی له به‌رامبه‌ر عوسمانییه‌كان، چونكه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نییه. بۆیه ده‌نووسێ:
وه‌كو بیستوومه ئه‌ی یاری نیكۆپه‌ی
له ته‌ئریخی جه‌م و ئه‌سكه‌نده‌ر و كه‌ی
به‌شیر و خامه ده‌وڵه‌ت پایه‌داره
ئه‌من خامه‌م هه‌یه، شیر نادیاره
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
خاكی جزیر و بۆتان، یه‌عنی وڵاتی كوردان
سه‌د حه‌یف و مخابن ده‌یكه‌ن به ئه‌رمه‌نستان.
له شیعره‌كانی حاجی قادر، ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌ته‌واوی ڕۆ چووه‌ته ناو هه‌ستی ناسیۆنالیزمی كوردی و ئاواته‌خواز و ئومێده‌واری ده‌وڵه‌ته بۆ كوردان
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 تا كۆتای هه‌مان سه‌ده به ئێستایشه‌وه، زۆر سه‌ركرده‌ی كورد له‌ڕێی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و جووڵانه‌وه و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و پێوه‌ندی دیپلۆماسی له هه‌وڵی چێكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا بوونه كه دابه‌شیان كردووه بۆ سنووری جیۆگرافی چوار وڵات.
گه‌لی كورد ته‌واوی فاكته‌كانی ناسیۆنالیزمی تێدایه، كێشه‌ی له ڕه‌گه‌زه‌كاندا نییه (مێژووی هاوبه‌ش، خاكی هاوبه‌ش، نه‌ته‌وه‌ی هاوبه‌ش، ڕه‌گه‌زی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش، ئاڵای هاوبه‌ش) له سه‌رووی ئه‌مانه‌وه ئاره‌زوو و به‌تایبه‌تی ویست. چونكه ته‌واوی كورد ده‌خوازن ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن یه‌كه‌یه‌كی جیۆگرافی دیاریكراوی سه‌ر نه‌خشه و واقیعییانه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی شێواز و چۆنیه‌تیی دروستكردن و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته چییه و چۆنه.