ناوهڕۆك
چۆن منداڵ بخەینە پێکەنین؟
منداڵ خستنە پێکەنین یەکێکە لە کارە چێژبەخش و سەرگەرمییەکانی دایک و باوک، هەروەها بیستنی دەنگی پێکەنینی منداڵیش یەکێکە له خۆشترین ساتەکانی ژیانی هەر کەسێک، زۆرێک لە دایکان و باوکان هەمیشە له هەوڵی ئەوەدان کە بە ئەنجامدانی هەندێک کار ببنە هۆی پێکەنینی منداڵەکەیان و لەگەڵیدا دڵخۆشبن، بۆ ئەوەی کە بتوانن پێکەنینی منداڵەکەتان ببینن و چێژی لێ وەربگرن پێویست ناکات چاوەڕێی ڕوودانی شتێکی تایبەتبن تا ببێتە هۆی پێکەنینی، بەڵکوو دەتوانن بە ئەنجامدانی هەندێک کار خۆتان حاڵێکی باش بۆ منداڵەکەتان دەستەبەر بکەن و هانی بدەن بۆ پێکەنین، هیچ شتێک ئارامبەخش تر و جوانتر نییە لە پێکەنینی منداڵێک لە دونیادا.
ڕێگاکانی منداڵ خستنە پێکەنین
- فووکردن بە سکی منداڵدا: یەکێک له باشترین ڕێگاکان بۆ خستنە پێکەنینی منداڵ فووکردنە بە سکیاندا، ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێ دەنگی سەیرو سەمەرە کە زۆر هاندەرە بۆ پێکەنینی منداڵ و خێرا دەیخاتە پێکەنین.
- ختولکەدانی منداڵ: ختولکە ڕێگایەکە نەک تەنها بۆ گەورەکان بەڵکوو منداڵانیش دەخاتە پێکەنین، کاتێ ختولکەی منداڵ دەدەن خۆشتان بە دەنگەوە پێبکەنن و خۆشی وەربگرن، ئەوەش زیاتر هانی منداڵەکە دەدات پێبکەنێت.
- شێوە و جوڵەی سەیر و پێکەنیناوی دروست بکەن: ئەتوانن زمان دەربێنن و دەنگی سەیر دروست بکەن یان چاو خێل کردن، منداڵ بە گۆڕانی شێوەتان دەزانێت و دەیخاتە پێکەنین.
- منداڵی تر بەکاربهێنن: هەمیشە کاتێک منداڵان پێکەوە کۆدەبنەوە هۆکاری زیاتریان هەیە بۆ پێکەنین و زیاتر یەکتری دەخەنە پێکەنین.
- لەگەڵ منداڵەکە یاری بکەن
- دەنگی سەیرو سەمەرە دروست بکەن
- سەیرکردنی یاری ئاژەڵان یان دەرکردنی دەنگیان: منداڵان زۆر حەزیان لە ئاژەڵەکانە و حەز دەکەن شتیان لەسەر بزانن، کاتێک سەیری جوڵە و یارییەکانی ئاژەڵێک دەکەن سەرنجڕاکێشە بۆیان و ڕەنگە بیانخاتە پێکەنین و خۆشحاڵ ببێت.
- خۆتان پێبکەنن: وەک دەزانین پێکەنین خۆی هۆکارێکە بۆ پێکەنین، بۆیە ئەگەر خۆتان بەرامبەر منداڵەکانتان پێبکەنن دڵنیابن ئەوانیش وەک ئێوە پێدەکەنن و دڵخۆش دەبن.
- یاریکردن بە سێبەرەکان
- گۆرانی شاد بڵێن: بێگومان کاتێک منداڵ لە ژینگەیەکی شاددا بێت هەستێکی باشتری هەیە، بۆیە وتنی گۆرانییەکی شاد و خۆش بۆیان خەندە دەهێنێتە سەر لێوەکانیان.
- بۆ سەرەوە هەڵدانی منداڵ و گرتنەوەی: بۆ زۆرێک لە منداڵان ئەم کارە وەکوو یارییەک وایە چێژێکی زۆری هەیە و دڵخۆشیان دەکات یان فڕاندنی منداڵ لەسەر دەستەکان، واتە منداڵ وەکوو فڕۆکە بێت و هەست بە فڕین بکات.
- وا پشیاندانی گاز گرتن لە شوێنێکی: کاتێک لەگەڵ منداڵ یاری دەکەیت و بەرەو ڕووی دەڕۆی تا وانیشان بدەیت دەتەوێت بە گاز بیخۆیت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ خستنە پێکەنینی منداڵ.
کاریگەری پێکەنینی منداڵ لەسەر گەشەی جەستەییان:
- بەهێزکردنی سیستمی بەرگری منداڵان.
- کەمکردنەوەی سترێس.
- بەهێزکردنی ئەندامەکان.
- وەرزشکردن، یەک خولەک پێکەنین بەرامبەرە به دە خولەک وەرزشکردن لەسەر ئامێری ڕۆشتن.
- وەکوو مەساجێک وایە بۆ ئەندامەکانی سک.
- زیادبوونی وزەی جەستە.
سەرچاوەکان
602 بینین