ناوهڕۆك
بانە
بانە شیروان فاتیح (بە ئینگلیزی: Bana Shirwan)، کچەگۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی سلێمانییە، شێوازی گۆرانی وتنی زیاتر ڕۆژئاواییە و تێکەڵەیەکە گۆرانی کوردی بە ئاوازی ئینگلیزی، بە کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
ژیان
بانە لە ٢٠٠١/٣/٤ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لەوێ گەورە بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداری لە بەرنامەی کورد ئایدڵ دەکات و لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە ناوبانگی پەیداکرد، تاوەکوو قۆناغەکانی کۆتایی بەرنامەکە بەردەوام بوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
کار و چالاکی
بەرهەمە سەرەتاکانی بانە هەر ئەو گۆرانییانەن کە لە بەرنامەی کورد ئایدڵ پێشکەشی کردوون، دوابەدوای کۆتاییهاتنی بەرنامەکە، بانە یەکەمین گۆرانی خۆی لەگەڵ نەوید زەردی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (بڕۆ) بڵاوکردەوە، دواتریش بەرهەمی "بۆچی؟" لە نووسین و دەرهێنانی ئەفشین شوکری لە ٢٠١٩/١٠/٢٤ بڵاوکردەوە.
ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمێکی بەناوی "شێتم" بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکان
- دوو دڵ
- شیرین هەلامە - (بە شێوەی گرووپ لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- بەژنێ - (بە شێوەی گرووپ لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- با دڵم بگری - (بە شێوەی تەنیا لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- فریشتە - (بە شێوەی تەنیا لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- کوردستان خۆشە - (لەگەڵ هەریەک لە تانیا ئاسۆ و غەزەل مستەفا لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- دوو دڵ - (بە شێوەی تاک، ڤێرشنی دووەم لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- کەی تۆم دەوێ - (دوو کەسی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- گەر لە دەستم بێ - (بە شێوەی تاک لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- تۆ گولی ئەز بولبلە تەمە - (بە شێوەی تاک لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- ئەگەر هاتی - (دوو کەسی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- تۆ فریشتەی - (بە شێوەی تاک لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- ئاگەرایس - (لەگەڵ جەنگیز یازگی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- بێ تۆ - (بە شێوەی تاک لە بەرنامەی کورد ئایدڵ)
- بۆچی
- لێم جیابەرەوە
- من ئەمەوێت
- شێتم
- دەستم بگرە
- دڵی شکاو
- هەموو شەوێک
- دوای ساڵێک
- دڵەکەم
- حەقی خۆتە