ناوهڕۆك
ناساندن
موحسین یەگانە (بە فارسی: محسن یگانە، بە ئینگلیزی: Mohsen yeganeh) یەکێک لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنەکانی وڵاتی ئێران و زمانی فارسییە، ساڵی ٢٠٠٥ دەستی بە کارکردن کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، لە ماوەی کارکردنی تاوەکوو ئێستا خاوەنی ٧٧ گۆرانی و پێنج ئەلبووم و چەندین گۆرانی تاک بەرهەمییە.
ژیاننامە
موحسین لە ١٩٨٥/٥/١٣ لە شاری (گنبد کاووس) لە ئێران لەدایکبووە، منداڵی پێش کۆتایی خێزانەکەیەتی، باوکی محەمەد ڕەزا یەگانە کە یەکێکە لە شەهیدەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و دایکی مامۆستای زانکۆیە، دوو خوشکە گەورەتر لە خۆی هەیە کە پزیشکی گشتی و پزیشکی ددانن و برایەکی بچووکتر لە خۆی هەیە، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پیشەسازی بووە، بەڵام دواتر بەهۆی سەرقاڵی زۆری لە بواری مۆسیقیدا، وازی لە خوێندنەکەی هێناوە.
هاوسەرگیری و منداڵ
لە ساڵی ٢٠١٠ ڕایگەیاندووە کە هاوسەرگیری کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دەربارەی هاوسەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، لە ٢٠١٤/١١/٥ بووەتە خاوەنی کچێک بە ناوی نیگا (نگاه)، هەر لەبەر ئەمەش ناوی چوارەمین ئەلبوومی بەناوی کچەکەی داناوە (نگاه).
دەستکردن بە کاری مۆسیقا
بە ژەنینی گیتار دەستی بە کاری مۆسیقا کردووە و زۆر زوو شارەزای کارەکە بووە، لە سەرەتادا هیچ حەزی لە مۆسیقا نەبووە و تەنها بۆ خۆشی خۆی بەکاریهێناوە، ئەو دەڵێت کاتێک منداڵ بووە حەزی لە ئەکتەری و دەرکەوتن بووە لە سینەمادا بەڵام بەهۆی بارودۆخی تایبەتی هونەری و خێزانی تا ئەمڕۆ هەلی ئەوەی بۆ نەڕەخساوە.
کاریگەری شادمیهر عەقیلی لەسەر موحسین یەگانە
لەدوای بیستنی گۆرانی (گل گندم) لە ئەلبوومی (بهار من)ـی شادمیهر عەقیلی حەزێکی زۆری بۆ مۆسقای پۆپ لا دروست بووە و بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە فێربوونی گیتار کردووە.
دژایەتیکردنی خێزانەکەی
بەتەنیا و بە پشت بەستن بە خۆی و بێ مامۆستا دەستی پێ کردووە، بەڵام هەر لە سەرتاوە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە، خێزانەکەی دژی ژەنینی ئەو بوون کە هەموویان خاوەنی بڕوانامە بوون و موحسینیش ئاستی زیرەکی باش بووە، پێیان باش بووە کە درێژە بە خوێندنەکەی بدات، هەر ئەمەش وایکرد نەتوانێت لەژێر چاودێری مامۆستادا گیتار فێرببێت، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی کە ئەو بوەستێت و واز لەم کارە بهێنێت، توانی زۆر زوو شارەزا ببێت و تەنانەت ژەنین فێری خەڵک بکات.
ژیانی هونەری
- یەکەم گۆرانی لەگەڵ موحسین چاوشی بەناوی (نشکن دلمو) بڵاوکرایەوە کە گوێگرێکی زۆری هەبوو و بووە هۆی بەناوبانگ بوونی.
- یەکەم ئەلبوومی بەناوی (سال کبیسە) بەشێوەی نایاسایی بڵاوکرایەوە و دوای ئەو ئەلبوومە بەشێوەی تاک بەرهەمی کارەکانی بڵاودەکردەوە.
- ماوەی چەند ساڵێک وەکوو گۆرانیبێژێکی ڕێگەپێنەدراو ناسرابوو، دوای ماوەیەک مۆڵەتی لە وەزارەتی ڕووناکبیری ئیسلامیی ئێران پێدرا.
- دوای ماوەیەک بێدەنگی لەکۆتاییدا لە ٢٠٠٨/٧/٧ ئەلبوومی (نفس های بی هدف)ـی بڵاوکردووەتەوە.
پڕبینەرترین ڤیدیۆ کلیپی موحسین یەگانە
یەکێک لە گۆرانییەکانی کە زۆر خۆشەویست و بەناوبانگ بوو، گۆرانی (بهت قول میدم)ـە، ڤیدیۆ کلیپی ئەم گۆرانییە لە یوتیوب زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەری هەبووە و ڕیکۆردی شکاندووە.
ئەلبوومەکانی
1. نفس های بی هدف (٢٠٠٨/٧/٧)
2. رگ خواب (٢٠١١/١١/٨)
3. حباب (٢٠١٢/١٠/٢١)
4. نگاه من (٢٠١٥/١٠/١٥)
٥.ئی پی (٢٠١٤/٣/١٨) ئەو ئەلبوومەیە کە لە چەند بەرهەمێک پێکهاتووە:
تاک بەرهەمەکانی
• اخە دل من
• چی بگم
• چوپون دروغگو
• دلمو بردی
• دل تنها
• فاصلە
• غریبە
• غربت من
• گل آفتاب
• جمعە
• کربلا
• خون جگر
• خیالی نیست
• نفرین
• وقتی نیستی
• گل هیاهو
• اشک
• آتیش پارە
• اند خلاق
• گیرم بازم بیای
• گرگ و میش
• خاطرە
• نفس بریدە
• یکی رفت یکی موند
• گلەی کرکس ها
• روتو کم کن
• زندونی
• جوون آریایی
• خاکسترم نکن
• خیال تو
• حیف
• نرو از آغوشم
• مرگ خاموش
• چرا
• نشانی
• سولو گیتار
• هم وطن
• آدما
• آسمان همیشە ابری نیست
• فداکاری
• یالان
• قلب یخی
• کاش
• امیدی کە نمیبازم
• هراس
• میترسم
• سکوت
• دور خودت نچرخ
• نباشی
• خیلی دلم ازت پرە
• تقاص
• یە هفتە بە عید
• دوست دارم
• امروز تولد منە
• خستم
• خیابونا
• قرصای خواب آوە
• من
• بازم بخند
• فداکاری
• ناامیدم میکنی
• بهت قول میدم
• هرچی تو بخای
• کویر
• وابسگی
• پا بە پای تو
• بهت قول میدم
• پا هە پای تو
• بعد تو
• عبور
• فکر تو
• دیوار
• دریابم
• دیرە
• موهات
• خودخواه
• شهر خاکستری
ماڵئاوایی لە گۆرانی وتن
دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی (حباب) لە هەنگاوێکی سەیردا بڕیاریدا کە بۆ هەمیشە واز لە گۆرانی وتن بهێنێت، ڕایگەیاند کە ئەلبوومی (حباب) کۆتا ئەلبوومی دەبێت، دوای ماوەیەک هەوادارەکانی بەو فشارەی خستیانە سەری، پەشیمانیان کردەوە لەو بڕیاری وازهێنانەی و لەکۆتاییدا لە ٢٠١٥/١٠/١٥ ئەلبوومی (نگاه) بڵاوکردەوە.