ناوهڕۆك
مانگی یازدە
مانگی یازدە یان تشرینی دووەم، یان نۆڤەمبەر (بە ئینگلیزی: November، بە عەرەبی: تشرين الثاني، نوفمبر). مانگی یازدەیەمی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. پێشووتر لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمانی لە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین و پێش زیادکردنی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ڕۆژژمێرەکە، مانگی تشرینی دووەم نۆیەم مانگی ڕۆژژمێرەکە بوو و هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی لاتینی (Novem) ناسراوە بە واتای نۆیەم.
نۆڤەمبەر یەکێکە لە مانگەکانی پاییز و کەشێکی ساردی هەیە. لە نیوەگۆی باشووری زەویش لەگەڵ مانگی ئایار بەرانبەرە.
نیشانەکانی
- بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە بریتییە لە بەردی تۆپاز، گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش بریتییە لە گوڵەزێڕینە یان گوڵەداودی.
- ئەم مانگە هەریەک لە بورجەکانی دووپشک و کەوان لەخۆی دەگرێت.
بۆنە و یادەکان
- دووی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی پارێزبەندی لەسەر تاوانکارانی دژی ڕۆژنامەنووسان
- شەشی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی ڕاگرتنی بەکارهێنانی ژینگە لە جەنگ و ململانێی چەکداری
- ١٢ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی هەوکردنی سی
- ١٤ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی شەکرە
- ١٧ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی قوتابیان
- ١٩ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی ئاودەست
- ٢٠ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی بەپیشەسازیکردن
- ٢١ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن
سەرچاوەکان
689 بینین