کانوونی یەکەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-05-15:51:00 - کۆدی بابەت: 7759
کانوونی یەکەم
زاراوە هەمەڕەنگەکان

ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمانی مانگی دوازدە، مانگی کانوونی یەکەم، یان دیسەمبەر December كانون الثاني، ديسمبر decemـە ڕۆژژمێر کۆن

ناوه‌ڕۆك

مانگی دوازدە

مانگی دوازدە، مانگی کانوونی یەکەم، یان دیسەمبەر (بە ئینگلیزی: December، بە عەرەبی: كانون الثاني، ديسمبر). مانگی دوازدەیەمی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. پێشووتر لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمانی لە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین و پێش زیادکردنی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ڕۆژژمێرەکە، مانگی کانوونی یەکەم دەیەم مانگی ڕۆژژمێرەکە بوو و هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی لاتینی (decem) ناسراوە بە واتای دەیەم.

لە نیوەگۆی باکووری زەوی ئەم مانگە کۆتا مانگی پاییز و سەرەتای زستانە. لە نیوەگۆی باشووریش بەرانبەرە بە مانگی حوزەیران.

نیشانەکانی

  • گوڵی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵی نێرگزە
  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵی پیرۆزە و زیرکۆن و تانزانیتە.
  • هەریەک لە بورجەکانی کەوان و و گیسکیش لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • یەکی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی ئایدز
  • دووی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆیلایەتی
  • سێی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کەمئەندامان
  • پێنجی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی خاک، ڕۆژی جیهانیی خۆبەخشانی ئابووری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی
  • حەوتی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی فڕۆکەی مەدەنی
  • نۆی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
  • دەی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ
  • ١١ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی شاخ
  • ١٤ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی مەیموون
  • ١٨ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کۆچبەران
  • ٢٠ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی یەکبوونی مرۆڤەکان


سەرچاوەکان



694 بینین