ناساندن
کوردستان تیڤی (بە ئینگلیزی: Kurdistan Tv، بە عەرەبی: تلفزيون كردستان) کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی کوردییە کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە. لە ١٩٩٩/١/١٧ دامەزراوە. کوردستان تیڤی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە.
پەیامی کەناڵەکە
پەیامی کەناڵەکە پتەوکردن و پێشخستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بە دەستی هێناون, ڕووەو بەجێ گەیاندنی ئەرکە مێژووییەکانی ئەو بزاڤە و بەدیهێنانی ئامانجە ئازادیخوازە ڕەواکانی لەسەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس و بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی فیدڕالیزم و هاوکاری و دۆستایەتیی لە نێوان گەلاندا و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و شۆفێنیزم و دیکتاتۆریەت و مەحکوم کردنی تیرۆر و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی شارستانیی کە بناغەکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و یەکسانی بێت.
نووسینگەکان
نووسینگەی سەرەکی لە شاری هەولێرە و لە هەریەک لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا نووسینگەی هەیە.
مانگە دەستکردەکان
| Hotbird 6 | |
|---|---|
| Galaxy 19 | |
| Atlantic Bird 4A | |
| Eutelsat Sesat 1 | |
| Optus D2 |