ناوهڕۆك
عەتا قەرەداغی کێیە؟
عەتا قەرەداغی (بە ئینگلیزی: Ata Qaradaxi)، گۆرانیبێژێکی کوردە، لە ساڵی 1973 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، هەر لە سلێمانی ئامادەیی پیشەیی تەواوکردووە پاشان هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.
پیشە
عەتا قەرەداغی لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕێگەی ئەنوەر قەرەداغییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ھەر لە هەمان ساڵدا یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی (ئازیز ئەمشەو) لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاوکردەوە، دواتریش لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی چەند کارێکی کردووە، تا ئێستا ئەم هونەرمەندە تەنیا دوو ئەلبوومی بڵاوکردەوە ئەوانیش بریتین لە: سرووتی ئەوین لە ساڵی ٢٠٠٤ و جوانە لە تۆ لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەلبوومی جوانە لە تۆ لە تاران تۆمار کراوە، ئەم هونەرمەندە بە کارەکانت هونەرمەند عەباسی کەمەندی سەسام بووە.
بەرهەمەکانی
عەتا قەرەداغی چەندین بەرهەمی هونەری هەیە کە لە دوو ئەلبووم پێکدێن، بەرهەمەکانی ئەلبوومی سرووتی ئەوین پێکدێن لە:
- غەریبی
- پەشیمانی
- دوا دیدار
- حاڵی دڵ
- گوڵی گۆنات
- بەسەرهات
- بۆکوێ ئەڕۆی
- گولێ بتنێ
- سۆز
بەرهەمەکانی ئەلبوومی جوانە لە تۆ پێکدێن لە:
- ئەشک
- عەشق
- دووری
- جوانی ئەفسوناوی
- کچی کورد
- قومار
- ڕۆحی خۆم
- سەردان
- تەنیا دڵم
کلیپەکانی
هونەرمەند عەتا قەرەداغی چەندین کلیپی بەرهەم هێناوە لەوانەش:
- ئازیز ئەمشەو
- زارا
- نزا
- پەیمان
- هەواران
- خۆزگە
- پیری
- سۆز
- غەریبی
- بیری سلێمانی ناکەی