ناوهڕۆك
ناساندن
تیپی مۆسیقای ئاوارە (بە ئینگلیزی: Aware Musical Band) گرووپێکی هونەریی کوردی بوو. لە ساڵی ١٩٨٢ زایینی لە شاری ئەمستردامی پایتەختی وڵاتی هۆڵەندا بە سەرپەرشتی (نامدار قەرەداغی) و (سالار قەرەداغی) دامەزرا.
چالاکی
ئەم تیپە لە ناساندنی کولتوور و ناسنامەی کورد لە ڕێگەی جلوبەرگ و هەڵپەڕکێ و مۆسیقای کوردی چالاکییەکی بەرفراوانی هەبوو. ساڵی ١٩٨٣ کاسێتێکی هونەری و نیشتمانی پێشکەشکرد، هەر هەمان ساڵ لە یادی کۆماری کوردستان ئاهەنگێکی بەڕێوەبرد، دوای ماوەیەک لەگەڵ گرووپی هۆڵەندی (ز. ئێکس) بەرهەمێکی هاوبەشی بڵاوکردەوە، لە زۆربەی فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا بەشداربوو، هەروەها توانی چالاکیی شەوانی کوردی ساز بکات و لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی وڵاتی هۆڵەندا دەربکەوێت.
ئەندامان
بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای ئاوارە:
- شۆڕش قەرەداغی
- کاروان قەرەداغی
- کارزان قەرەداغی
- شۆڕش عومەر
- سالار سەلمان
- جۆرج عاشوتی
بەرهەمەکان
هەندێک لە بەرهەمەکان:
- کوردایەتی
- یەکێتی
- داستانی شەهیدێک
- زۆران
- کاکی برا هۆ خوشکی کورد
- هەر دێینەوە
- هیوا سەرکەوتنمانە
سەرچاوەکان
147 بینین